شه‌رڤانان
253 جار بینراوە 29/7/2019 03:25 PM

شه‌رڤانان سه‌ركه‌وتنيان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی شەڕڤاناندا لە گوندی ئەبو حەمام لە دێرەزور 20 چەکداری داعش دەستگیرکراون.

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گوندی ئەبو حەمام لە دێرەزور لە دژی شانە نوستوەکانى داعش ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و تیایدا 20 چەکداری داعش دەستگیرکراون و چەکدارێکیش کوژراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕڤانان دەستیان بەسەر هەشت موشەکی ئاڕ پی جی و حەوت هەزار و 500 فیشەکی کڵاشینکۆف، بۆمبی دەستی، تەلەفون و بێتەل-ی ئەو چەتانەدا گرتوە.

 

هەسەدە دەشڵێت، چەکدارانی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێرشیان کردوەتە سەر شەڕڤانان و لە ئەنجامى روبەڕبونەوەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و چەکدارەکانی دیکەش دەستگیرکراون.

 

رونیشیکردوەتەوە، ئەو چەکدارانەی داعش ئەنجامدەری هێرشێک بون بۆ سەر بازاڕی ئەو گوندە کە لە حەوتی ئەم مانگەدا ئەنجامدرا و تیایدا حەوت منداڵ بون قوربانی.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure