هه‌رێم و به‌غدا
97 جار بینراوە 29/7/2019 01:52 PM

شاندێکى هەرێم و بەغدا بۆ دروستکردنى هێزێکى هاوبەش کۆدەبنەوە



سنور ميديا 

ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لەداھاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت بە مەبەستی دروستکردنی ھێزێکی ھاوبەش لەنێوان هەردوولا.

 

فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایەگەیاند: لە ٢٨-٦-٢٠١٩ کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەنجامدرا و تێیدا ھەشت خاڵمان دەستنیشان کرد بەمەبەستی جێبەجێکردنی لەپێناو کاری ھاوبەش.


ئاماژەى بەوەشکردوە، بڕیاربوو لە ١٠ تا ١٥ی ئەم مانگە وەفدی باڵای وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی ھەولێر بکەن بەمەبەستی چۆنیەتی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ھەشت خاڵە کە یەکێک لەخاڵەکان دروستکردنی ھێزێکی ھاوبەش بوو لەپێناو ئارامی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە موسڵ تا خانەقین، بەڵام وەفدەکە نەھاتن و لەئێستاشدا چاوەڕوانی ھاتنی ئەو وەفدەین.


ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگە لە پێگەى وتەبێژى فەرمى بڵاویکردوەتەوە ئەوەشى خستەڕوو، لەکۆبوونەوەی پێشوویاندا باسیان لەدروستکردنی ناوەندێکی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا کردووە بۆ نەھێشتنی داعش لەسنوورەکانی موسڵ و دیالە و کەرکوک، جەختیش دەکاتەوە ھەوڵدەدەن لەسەر میکانیزمێک رێکبکەون بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە.

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure