وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا
226 جار بینراوە 29/7/2019 01:49 PM

بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ بۆ خوێندكاران



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، سیستمی په‌ڕینه‌وه‌ (عبور) بۆ وانه‌ی ساڵانه‌ یه‌ك وانه‌یه‌ و بۆ وانه‌ی وه‌رزی دوو وانه‌یه.

 

وه‌زارتی‌ خوێندنی‌ باڵا به‌ ئیمزای‌ د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون به‌وه‌كاله‌ت نووسراوی‌ ژماره‌ 1086ی‌ تایبه‌ت به‌ "په‌ڕینه‌وه‌"ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ گشت زانكۆ حكومی‌ و تایبه‌ته‌كان كرد.



له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "وانه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ یه‌ك وانه‌ی ساڵانه‌یه‌ و دوو وانه‌ی وه‌رزی ده‌بێت".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ "دوو وانه‌ی‌ وه‌رزی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وانه‌كه‌ له‌ یه‌ك وه‌رز بن یان هه‌روانه‌یه‌ك له‌ له‌ وه‌رزێكدا بێت، په‌ڕینه‌وه‌ ده‌یگرێته‌وه‌".

 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ سیستمی ساڵانه‌ی قوتابی‌ خوێندكار بۆی‌ هه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك وانه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی‌ هه‌بێت تا بچێته‌ قۆناغی سه‌رووتر، ئه‌گه‌ر خوێندكار دوو وانه‌ كه‌وتبوو له‌ هه‌مان قۆناغ یان له‌ قۆناغی جیا ئه‌وا له‌ هه‌مان قۆناغ ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو له‌ یه‌كێك له‌ وانه‌كان ده‌رده‌چێت و بۆ سیستمی وه‌رزیش به‌هه‌مان شێوه‌ نابێت له‌ دوو وانه‌ی وه‌رزی زیاتر بێت".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure