شاسوار عەبدولواحید
154 جار بینراوە 29/7/2019 01:27 AM

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید ده‌رچوو



سنور ميديا 

جارێكی‌ تر له‌لایه‌ن دادگای‌ سلێمانی-یه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رچوو.


به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌ دوو به‌ ئیمزای‌ دادوه‌ر هه‌ڵاڵه‌ فه‌تاح فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركردووه‌.

 

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا دادگای سلێمانی به‌ گوێره‌ی ماده‌ی یاسایی 456ی یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركردووه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یوان سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

 

به‌فه‌رمانه‌كه‌ دادگای‌ سلێمانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی یاسا بكرێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure