دابه‌شكردنى مووچه‌
3348 جار بینراوە 28/7/2019 02:48 PM

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ پێش جه‌ژن



سنور ميديا 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی 2019 دەکات.

 

بەپێی هه‌واڵى سايتى "باسى " نزيك پارتى کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی ده‌ستى كه‌وتوه‌ ، لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 5ی 2019ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە.

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ڕوونیشی کردوەته‌وە، لەلایەن گەنجینەکانەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 بکرێت و پێش جەژنی قوربانیش مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.

 

ئەوەشی خستە ڕوو، دابەشکردنی مووچە لە 5ی مانگەوە دەست پێ دەکات و خشتەی دابەشکردنەکەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بە وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێ دەکات و دواتر مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.

 

مانگانە وەزارەتی دارایی لە 5ی مانگەوە تاکو 23ی مانگ مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکات، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی 2019 زیاتر لەو وادەیە درێژەی کێشا، بەهۆی درەنگ گەیشتینی بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەر و موچەخۆران لەلایەن بەغداوە.

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure