بافڵ تاڵه‌بانی
1361 جار بینراوە 28/7/2019 02:40 PM

باڤڵ تاڵه‌بانى له‌باره‌ى كۆنگره‌وه‌ هۆشدارى ده‌داته‌ باڵه‌كانى نێو يه‌كێتى



سنور ميديا 

بافڵ تاڵەبانی دەڵێ یەکێتی کۆنگرەی نوێبوونەوە و خۆڕێکخستنەوە دەبەستێت، کۆنگرە بۆ تەسفیە، دابەشکاری و پشکپشکێنە نییە، بەڵكو بۆ ھێنانەپێشەوەی توانا و ھێزی نوێیە.

 

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی گرووپی بەستنی كۆنگرە کۆبووەوە. بەپێی میدیای یەکێتی کۆبوونەوەکە لەبارەی رێوشوێنەكانی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و میكانیزمەكانی رێكخستنەوە و نوێكردنەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی بووە لەسەر ھەموو ئاستەكان.

 

بافڵ تاڵەبانی، کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا تیشكی خستەسەر گرنگی بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و، دەڵێ "یەكێتی، ھێزی دوێنێ، ئەمڕۆ و سبەینێشە و ھی ھەمووانە. دڵنیابن كۆنگرەی نوێبوونەوە و خۆرێكخستنەوە دەبەستین و پێكەوە لەژێر چەتری رێبازەكەی ھەڤاڵ مام جەلالدا وەكو یەك ھێز و یەك بازووی پۆڵایین بەردەوام دەبین بۆ تەواوكردنی بەرنامەكەی مام".

 

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا بافڵ تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە لەوەی "كۆنگرە، بۆ تەسفیە و دابەشكاری و پشكپشكێنە نییە، بەڵكو بۆ ھێنانەپێشەوەی توانا و ھێزی نوێیە، بۆ داڕشتنەوەی پەیڕەو و پرۆگرامی نوێیە، كە وەڵامدەرەوەی گۆڕانكارییەكان و داخوازییەكانی كادران و دڵسۆزانی یەكێتیی بێت"، هەروەها رایگەیاند "كۆنگرەی راستەقینە و بێ تەوافوق دەبەستین و بەرەو قۆناخێكی نوێی سیاسی ھەنگاودەنێین، یەكێتییەكی بەھێزتر بۆ كوردستانێكی بەھێز بنیاددەنێینەوە".

 

یەکێتی 44 ساڵە دامەزراوە و، تاوەکو ئێستا تەنیا سێ کۆنگرەی بەستووە، دواهەمینیان لە حوزەیرانی ساڵی 2010 بوو، هەرچەندە بەپێی پەیڕەو دەبوو شەش ساڵ بەر لەئێستا چوارەمین کۆنگرەیان ببەستایە، بەڵام ناکۆکی و کێشە ناوخۆییەکان بەربەست بوون لەبەردەم بەستنی کۆنگرە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure