يه‌كێتى
928 جار بینراوە 28/7/2019 02:27 PM

میدیاكه‌ى مه‌لا به‌ختيار: لە كۆبوونەوەكەی مەڵبەندی هەولێردا ڕێگری لە چەند كادیرێك كرا



سنور ميديا 

مەڵبەندی سێی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی بە بەشداری شەش ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كرد و باس لە كۆنگرە و كێشەكانی ئەو حزبە كرا، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ڕێگەنەدراوە، چەند كادیرێكی ئەو حزبە قسە بكەن و كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هێنراوە.

 

ماڵپەڕی چاودێر نیوز، كە لەلایەن مەلا بەختیارەوە پشتیوانی ماددی دەكرێت، نوسیویەتی"بەپێی چەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی ناو كۆبونەوەكە، قسەی بەرپرسەكان لەسەر ئەوەبوە، گوایە، ئەوانیش هەموویان لەگەڵ بەستنی كۆنگرەدان. بەڵام كە بوار دراوە كادرەكان قسە بكەن (39) كادر ناویان نوسیوە. دوای ئەوەی (18) كادر بە راشكاوی، رەخنەی هەمەلایەنەیان لەسەر دۆخی یەكێتی و ئەم قەیرانەی تێیكەوتوە، گرتوە، تێكڕا جەختیان كردۆتەوە كە :


سەركردایەتی نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت لە راپەڕاندنی ئەركەكانی. هەر ئەم سەركردایەتیەش بەرپرسیارە لەدۆخی یەكێتی. بە نیگەرانیشەوە قسەیان لەسەر بڕیاری (توافق)ی بەستنی كۆنگرە كردوە.دوای ئەو رەخنانە ئیتر كۆتایی بەكۆبونەوەكە هاتوەو رێگەیان نەداوە باقی كادرەكان هەڵوێستیان رونبكەنەوە."

 

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕەكەی یەكێتی، یەك كادریش پاساوی بۆ سیاسەتی ئێستای یەكێتی نەهێناوەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure