حكومەتی ھەرێم
114 جار بینراوە 28/7/2019 02:21 PM

حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى عه‌بدولستار مه‌جيد ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا 

جوتیار عادل، وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمدا بەخشین هەبووە و داواشی لە وەزیرەكان كرد، كە هەر موڵێكی حكومەتیان لاماوە تەسلیمی بكەنەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم:

 

سەبارەت بە لێدوانەكانی بەڕێز عەبدولسەتار مەجید وەزیری پیشووی كشتوكاڵ، كە لە هەندێك دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەكان لێدوانی داوە، ئێمە لە حكومەتی ھەرێم رایدەگەێنین كە هیچ شتێك بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەكان دەكات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەكانی كابینەی پێشوو دەكات موڵك وماڵی حكومەت لە ئۆتۆمبێل وخانووبەرە و هەر كەولوپەلێكی دیكە بگەڕێننەوە، كە تاكو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure