گه‌ريلا
651 جار بینراوە 28/7/2019 02:17 PM

گه‌ريلا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیدا لەدژی سوپای داگیركەری تورك زنجیرە چالاكییەكیان ئەنجامدا، هەپەگە ڕایگەیاند، لەو چالاكییانەدا ١٢سەربازی سوپای تورك كوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاكی گەریلاكانی لەدژی سەربازانی سوپای داگیركەری تورك و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا باس لە كوژرانی ١٢سەربازی سوپای تورك دەكات.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە:

هێزەكانی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا لەدژی سوپای داگیركەری تورك زنجیرە چالاكییان ئەنجامدا، زانیاری ورد دەربارەی ئەو چالاكییانە بەم شێوەیە:

لە شەمزینان زرێپۆشێك تێكشكا، چوار سەرباز كوژران

 

ڕۆژی ٢٥ی تەموز لەكاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەكانی یەژاستار لەدژی زرێپۆشێكی سوپای تورك كە لە بنكەی سەربازی بازێلێ-ی ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ بەرەو بنكەی سەربازی گەمانێوە دەچوو، كرایە ئامانج، لەوچالاكییەدا زرێپۆشەكە تێكشكا و چوار سەربازی سوپای تورك كوژران.

 

لە گردی شەهید ساریا و گردی شەهید بۆتانی خواكورك دوو سەربازی تورك كوژران


ڕۆژی ٢٦ی تەموز هێزەكانی ئێمە لەدژی سوپای داگیركەری تورك لە گردی شەهید ساریای هەرێمی خواكورك چالاكییان ئەنجامدا، سەربازانی سوپای تورك لەسەر گردەكە كرانە ئامانج، سەربازێك كوژرا و سەربازێكی تریش برینداربوو.

 

ڕۆژی ٢٧ی تەموز لە كاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەكدا هێزەكانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەرگردی شەهید بۆتان-ی خواكورك چالاكییان ئەنجامدا و لەو چالاكییەدا سەربازێكی تورك كوژرا.

 

هێزەكانمان دوای ئەو چالاكییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.

 

هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەركە لە بۆتان بەردەوام دەكات، لەدژی سوپای داگیركەری تورك زنجیرە چالاكییان ئەنجامدا.

 

زانیاری ورد:

لەهەرێمی بەستای بۆتان سێ‌ سەرباز كوژران


ڕۆژی ٢٤ی تەموز هێزەكانمان لە هەرێمی بەرێ پردی بەستا مەریەمێ-ی ناوچەی بەستای بۆتان یەكینەیەكی شاراوەی سوپای توركیان خستە ژێرچاودێری وردی خۆیان دوای چاودێری كردنی هێزی دوژمن لەهەمان ڕۆژدا هێزەكانی ئێمە ئەو یەكینە شاراوەیان كردە ئامانج تا ئەو جێگەیە كە پشت ڕاست كراوەتەوە لەو چالاكییەدا سێ سەربازی سوپای تورك كوژراون و سەربازێكی تریش برینداربووە، دواتر سوپای تورك لەڕێگەی هەلیكۆپتەرەوە كوژراوەكانی خۆی گواستەوە.

 

لە ناوچەی سڵۆپی شڕنەخ سێ سەربازی تورك كوژران

 

لە ڕۆژی ٢٧ی تەموز هێزەكانی ئێمە لەدژی خاڵی پشكنینی سوپای داگیركەری تورك لە نزیك گوندی خەدیتی ناوچەی سڵۆپی چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا زرێپۆشێكی سەربازی و كانتینرێك تێكشكان و هەروەها سێ‌ سەربازی سوپای تورك كوژران و سەربازێكی تریش بریندار بوو.

 

هێزەكانی ئێمە دوای ئەو چالاكییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.

 

لە ناوچەی چەرمێ-ی چەولیك چوار گەریلا شەهیدبوون

 

ڕۆژی ٢٢ی تەموز سوپای داگیركەری تورك لە ناوچەی چەرمێ-ی چەولیك دەستی كردووە بەئۆپەراسیۆنی سەربازی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا گەریلاكانی ئێمە ڕووبەڕووی سوپای دوژمن بوونەوە و لەئەنجامدا شەڕێكی سەخت هاتە ئاراوە، لەوشەڕەدا بەدەیان سەربازی تورك كوژران و چوار هاوڕێی ئێمە بە قارەمانی لەدژی دوژمن شەڕیان كرد و لەئەنجامدا گەیشتنە كاروانی شەهیدان.

 

دەربارەی ناسنامەی ئەو چوار گەریلا شەهیدە دواتر زانیاری ورد بڵاو دەكرێتەوە.

 

هێرشی ئاسمانی

لەڕۆژی ٢٦ی تەموز فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورك گردی هەكاری و كەستای هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانكرد لەو هێرشانەدا هیچ زیانێك بەرهێزەكانمان نەكەوتووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure