هه‌رێمى كوردستان
239 جار بینراوە 28/7/2019 02:06 PM

گه‌وره‌ترين پيلانى تيرۆريستى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان پۆچه‌ڵ كرايه‌وه‌



سنور ميديا 

شانه‌ی هه‌واڵگری هه‌ڵۆكان رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین پیلانی تیرۆریستیان بۆ به‌ئامانجكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و پارێزگاكانی باشور پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌بو عه‌لی به‌سری سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌واڵگری هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردووه‌: له‌ ساڵی 2019دا گه‌وره‌ترین پیلانی تیرۆریستی داعشیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ویستبوویان له‌ مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی رابوردوو به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر بكه‌نه‌ ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.

 

ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌: پرۆسه‌ پێشوه‌خته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانمان، توانیویانه‌ نزیكه‌ی 160 تیرۆریست له‌ موسڵ و 40ی دیكه‌ له‌ به‌غدا و چواریش له‌ به‌سڕه‌ ئاشكرا و ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ پیلانیان دانابوو چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ولێر و به‌غدا و به‌سڕ و پارێزگاكانی تر ئه‌نجام بده‌ن.

 

سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌واڵگری هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وتیشی: "به‌هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوو تیرۆریستی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ پیلانیان دانابوو له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure