سنور ميديا
1196 جار بینراوە 28/7/2019 01:48 PM

هۆكارى دواخستنى ڕێككه‌وتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى و مه‌سرور بارزانى ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

سەرچاوەیەكی حكومی عێراق ئاشكرای كرد عادل عەبدولمەهدی هۆكاری دواخستنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە تایبەت بەدیاریكردنی پارێزگاری نوێ‌-یە، ئەمەش بەپێی رێككەوتنێكە لەنێوان عادل عەبدولمەهدی‌و مەسرور بارزانی كراوە.


ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە میدیا عێراقیەكان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە بەپێی رێككەوتنێك لەنێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بڕیار بو لەچەند رۆژی داهاتودا ئەنجام بدرێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوك، بۆ کاتێکی تر دواخراوە.


بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەهۆكاری دواخستنەكەی‌و ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی نێوان عەبدولمەهدی‌و بارزانی‌و کاتی دواخستنەکە بدەن.


ئەمە لەكاتێكدایە كە یەكێتی‌و پارتی لەسەر دانانی تەیب جەبار بەپارێزگاری نوێی كەركوك رێككەوتون.


چەند لیژنەیەكی هاوبەشیش لەلایەن یەكێتی‌و پارتیی‌و نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پێكهێنراوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی پارێزگاری نوێی كەركوك لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك‌و حكومەتی ناوەندی بەغدا.


وا بڕیار بو لەچەند رۆژی داهاتودا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەساری كەركوك یاخود لەبەغدا بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوی كۆببێتەوە.

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure