سنور ميديا
229 جار بینراوە 28/7/2019 01:37 PM

وه‌زيره‌كه‌ى گۆڕان هه‌وڵێكى خۆش له‌باره‌ى ڕێگاوبانى قيرتاو و هێڵى ئاسنين ڕاده‌گه‌يه‌نێت



سنور ميديا

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ پلانیاندایه‌ هێڵی ئاسنین بهێننه‌ هه‌رێمی كوردستان و تا ساڵی 2023 سه‌رجه‌م رێگای نێوان شاره‌كان بكرێنه‌ دو ساید و قیرتاو بكرێن.

 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە دانا عەبدولکەریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ هه‌ولێر ڕایگەیاند "كارنامه‌ و پلانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتوه‌، یه‌كه‌میان پێداچونه‌وه‌ به‌ دیزاینی پرۆژه‌كانی رێگاوبان و بیناسازی و باشتركردنیان، دووه‌م به‌شی پلانه‌كه‌مان دانانی ئه‌وله‌ویاته‌ بۆ پرۆژه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچونه‌وه‌ به‌ پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت، سێیه‌م به‌شی پلانه‌كانیشمان تایبه‌ته‌ به‌ رێگاوبانه‌كان به‌جۆرێك سه‌رجه‌م رێگاكانی نێوان شاره‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ وڵاتانی دراوسێوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ دووساید بكرێن و تا كۆتایی ساڵی 2023 به‌شی زۆری ئه‌و رێگایانه‌ ته‌واو بكرێن، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی ته‌واو نه‌كرێن پێویسته‌ زیاتر له‌ 90%یان ته‌واو بكرێن".

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەوەش وت، پاراستنی رێگاوبانه‌كان یه‌كێكی دیکە ده‌بێت له‌ پلانه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌كان بپارێزرێن، رێگا خراپ و كۆنه‌كانیش چاك بكرێنه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ قۆناغێك چاكردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌م بێت. 

 

دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"هیوادارم هاوسه‌نگییه‌كی باشی دارایی له‌ هه‌رێم دروستبێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین پلانه‌كانمان به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكه‌ین، ئێستا جۆرێك له‌ رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی شاندی هه‌رێم لێكتێگه‌یشتنی باش دروستبوه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure