عه‌ميد سه‌رحه‌د
215 جار بینراوە 28/7/2019 12:42 PM

عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر پۆسته‌ باڵاكانى پارتى پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا

بەڕێوبەری پێشوی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک ئاشكراى ده‌كات"پارتی لە کەرکوک ئۆپۆزسیۆن نەبوە و دەسەڵاتی هەبوە تەنانەت زیاتر لە ٥٦ پۆستی باڵای لەکەرکوک بەدەست بوە".

 

ئەمڕۆ یەک‌شەممە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پێشوی پۆلیسی قەزاوناحییەکانی کەرکوک کە لەسەر پشکی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتبو وتارێکی بەناونیشانی "کورد و کەرکوک ١ " لە فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باسی لەو پۆستانە کردوە کە بەدەست پارتی بوە لەماوەی پێش روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەردا.

 

عەمید سەرحەد قادر رایگەیاندوە "ھەندێ جار لەلایەن ھەندێ لەوکەسانەی کە لە دوورەوە سەیری کەرکوکیان دەکرد بەناو کەرکوکیشدا نەدەھاتن و نەدەڕۆیشتن لەڕاگەیاندنەکانەوە قسەی زلییان لەسەر کەرکوک دەکرد و دەیان گووت پارتی لەکەرکوک دەسەڵاتی نیە و ئۆپۆزسیۆنە و بێ ئاگایانە زۆرشتی تریان دەگووت".

 

عەمید سەرحەد ئاماژەی بەوەداوە "پارتی چەندین پۆستی بەدەستەوە بوو یەکێتیش پۆستی زیاتر لەپارتی بەدەستەوە بوو لەکەرکوک،ھەموو جومگە ئەساسیەکانی دەسەڵات بەدەستی کوردەوە بوو".

 

ناوبراو کە لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتیدا بەرەو لاوازبون چوە، وتوشیەتی "ئەو کەسانە بێئاگا بوون لەوەی کەپارتی ئەم پۆستانەی لەفەرمانگە حکومی و ئەمنیەکان بەدەستەوە بووە و هەروەها دەیان پۆستی جێگری لە ھەموو بەرێوبەرایەتی فەرمانگا و دەزگا ئەمنییەکان".

 

ئەمەش ئەو پۆستە باڵایانە بون کەبەپێی وتەی عەمید سەرحەد بەدەست پارتییەوە بووە لە پێش روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە کەرکوک:

 

۱ــ قایمقامێتی قەزای ناوەندی کەرکوک

۲ــ بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک

۳ــ بەلەدیات ــ شارەوانییەکانی کەرکوک

٤ــ ئاوەڕۆی کەرکوک

۵ــ سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک

٦ــ بەرێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک ــ بەشی کوردی

۷ــ کۆمپانیای ھەڵکەندنی ییرەنەوتییەکان

۸ــ کۆمپانیای پرکردنی غازی کەرکوک

۹ــ مدیری نەزاھەی کەرکوک

۱۰ــ بەرێوبەرایەتی تەموینی ـــ خۆراکی کەرکوک

۱۱ــ سوق مەرکەزی

۱۲ــ مفتشیە التجارە

۱۳ــ رقابە تجاریە

۱٤ــ انشائیە

۱۵ــ سایلۆی کەرکوک

۱٦ــ یەکێتی زانایانی ئاینی

۱۷ــ قایمقامی دوبز

۱۸ــ بەرێوبەرایەتی ناحیەی سەگەڕان

۱۹ــ کشتوکاڵی دوبز

۲۰ــ فەرمانگەی دوبز

۲۱ــ دارستانی دوبز

۲۲ــ نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی دوبز

۲۳ــ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی قەزاوناحیەکان

۲٤ــ بەرێوبەرایەتی بولیسی نەھێشتنی تاوانەکانی کەرکوک

۲۵ــ بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی نیشتیمانی (ھە واڵگری)

۲٦ــ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتیمانی(ئە منی وەتەنی)

۲۷ــ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی نەجدەی کەرکوک

۲۸ــ ئامری ئینزباتیە

۲۹ــ لێپرسراوی ئە منی بینای پارێزگای کەرکوک

۳۰ــ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئاسەواری کەرکوک

۳۱ــ مدیری ھۆبەی میرەی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک

۳۲ــ مدیری بەشی ژمیریاری بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک

۳۳ــ بەشی حەرەکاتی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک

۳٤ــ بەشی مادە ھۆشبەرەکان

۳۵ــ نوسینگەی نەھێشتنی تاوان ـ ئازادی

۳٦ــ ئامریەی تەسفیرات ــ سجن

۳۷ــ بنکەی پۆلیسی ئازادی

۳۸ــ نوسینگەی نەھێشتنی تاوانەکانی عەرەفە

۳۹ــ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دوبز

٤۰ــ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پردێ

٤۱ــ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی قەرھەنجیر

٤۲ــ مخفری ترکەڵان

٤۲ــ مخفری کەلوڕ

٤۳ــ کلاب پۆلیسی

٤٤ــ مخفری حەتین

٤۵ــ مخفری بەشیر

٤٦ــ مە رکزی سەرگەڕان

٤۷ــ بەرێوبەری خەدەماتی لەپۆلیسی کەرکوک

٤۸ــ بەرێوبەرایەتی بەلدەی مرور

٤۹ــ ڕاگەیاندی پۆلیسی کەرکوک بۆماوەیەکی زۆر

۵۰ــ لێژنەی گبی پۆلیسی کەرکوک

۵۱ــ فەوجی ١ یە ک گواری

۵۲ــ بەرێوبەرایەتی شئون داخلی

۵۳ــ ئامر لیوای ٤۹ لەفرقەی ۱۲

۵٤ــ سەرۆکی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

۵۵ـ سەرۆکی لێژنەی

۵٦ــ ئاوەدانکردنەوەی ــ پڕۆژەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک۰

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure