يه‌كێتى
1105 جار بینراوە 28/7/2019 12:33 PM

يه‌كێتى داوايه‌كى به‌په‌له‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كات



سنور ميديا 

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی لەپەرلەمانی عێراق داوای دەستوەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەدۆخی كەركوك‌و دەوروبەری دەكات.

 

فراكسیۆنەكە لەبەیاننامەیەكدا بەگرنگی زانیوە، عادل عەبدولمەهدی دەستوەردان لەدۆخی ئەمنی كەركوك بكات، ئەوەش بەهۆی ئەو كردەوانەی لەچەند رۆژی رابردوو روویداوە، بەتایبەتی لەقەزای داقوق.

 

چەند رۆژێكە لەچەند گوندێكی ناوچەی داقوقی باشووری كەركوك شەڕو ئاژاوە هەیەو بەهۆی شەڕو ئاژاوەكانیش چەند كەسێك بوونەتە قوربانی.

 

فراكسیۆنی یەكێتی داواشی كردووە، كە عادل عەبدولمەهدی لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت‌و سزای ئەو كەسانەش بدات، كە بوونەتە هۆی دروستبوونی پشێوی لەناوچەكە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure