سنور ميديا
117 جار بینراوە 26/7/2019 02:48 PM

لەبارەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە پەیامێك بڵاودەكرێتەوە



سنور ميديا 

چالاكوانی بواری جینۆساید و یەكێك لە تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە بیابانی سەماوە پەیامێك ئاڕاستەی دامەزراوەكانی هەرێم و بەغدا و رای گشتی و هونەرمەندان دەكات كە هانی باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكار و میدیاكار و سیاسی و چالاكوانی مەدەنی و رێكخراوی نێودەوڵەتی بدەن بۆ ئەوەی سەردانی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بكەن و بە چاوی خۆیان جینۆسایدی كورد و ئەم تراژیدیا بێوێنەیە ببینن.


ئەنوەر عومەر، چالاكوانی بواری جینۆساید و یەكێك لە تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە بیابانی سەماوە لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق لە پەیامێكیدا كە ئاڕاستەی رای گشتی كردووە دەڵێت: "ئێمە لێرەین لەبیابانەكانی سەماوەین و سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ژن و منداڵانی ئەنفالكراوی كوردین، لێرە تاوانێگەلێكی هێندە نامرۆڤانە و دڕندانە ئەنجام دراوە مرۆڤ تووشی شۆك و راچڵەكانێكی گەورەی روحی دەبێت".


داواش دەكات، باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆمات و میدیاكار و سیاسی و چالاكوانی مەدەنی و رێكخراوی نێودەوڵەتی بھێنن و یاوەریان بن با بە چاوی خۆیان جینۆسایدی كورد و ئەم تراژیدیا بێوێنەیە ببینن.
چەند رۆژێكە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە بیابانەكانی سەماوە دەستیان پێكردووە، كە بە دەیان رووفات و ئێسك و پروسكی ژن و منداڵ و بەتەمەنی كوردیان تیادایەو لەسەر دەستی رێژێمی پێشووی عیراق ژێر خاك كراون

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure