باهۆز ئەرداڵ
1638 جار بینراوە 25/7/2019 03:21 PM

ناسنامه‌ى بكوژى شه‌هيد ديار غريب و چه‌ند گه‌ريلايه‌ك ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

پەکەکە رەتیدەکاتەوە رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کە تیایدا کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و دوو هاوڵاتی کوژران، کاری ئەوان بووبێت بەڵام دەستخۆشی لە ئەنجامدەرانی دەکات و بە کارێکی "پیرۆز" ناویدەبات.

 

باهۆز ئەرداڵ، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل HPG لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ستێرک، باسی لە رووداوی تەقەکردنەکەی رێستۆرانتی هۆقەباز لە هەولێر کرد و رایگەیاند، بۆیە زوو قسەیان لەسەر رووداوەکە نەکردووە چونکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی خۆیان بوون لە رووداوەکە، لە لێکۆڵەکانیش بەوە گەیشتوون ئەو کەسەی کوژراوە دیپلۆمات نەبووە بەڵکو بەرپرسی میت بووە و بەرپرسیارە لە کوشتنی چەندین ئەندامی پەکەکە.

 

باهۆز ئەرداڵ دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئەوە کاری کۆمەڵێک کەسە کە حەز بە تەڤگەری پەکەکە دەکەن.

 

سەبارەت بەوەی پەکەکە ئایا ئەو کارەی ئەنجامداوە؟ باهۆز ئەرداڵ وتویه‌تی "نەخێر، پەکەکە پرۆفیشناڵە و (بۆ نموونە) ئۆپەراسیۆنی ساکینا جانسز بەرامبەر دوو لە بەڕێوەبەرانی میت چالاکییەکی تایبەتی پەکەکە بوو".

 

ئەرداڵ ئەنجامدەرانی رووداوەکەی هەولێر بە "هەندێ لایەنی تازەکار" ناودەبات و دەڵێت، "چالاکی هەندێک گەنجی وڵاتپارێزە کە دڵخوازی تەڤگەرن، بەڵام هەر کەس کردبێتی دەستیان خۆشبێت، ماڵیان ئاوابێت و تەندروست بن".

 

لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باهۆز ئەرداڵ دەڵێت، نەدەبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو رووداوە بە "تیرۆر" ناوببات، لەکاتێکدا هیچ راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی دیار غەریب نەبوو.

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر "کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بووە".

 

رۆژی چوارشەممە 17ی ته‌مموزی 2019، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستۆرانتی هۆقەباز لە هەولێر کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و دوو هاوڵاتی کوژران، بەپێی زانیاری دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ کەس تەقەیان کردووە کە دووانیان لەلایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە دەستگیرکراون.

 

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 24ی ته‌مموزی 2019، كه‌ناڵی رووداو ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رێستۆرانتی هۆقه‌بازی هه‌ولێری بڵاوكرده‌وه‌ و کە ئاماژەی بەوەدابوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەریان گرتووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure