نه‌وشيروان مسته‌فا |
5532 جار بینراوە |
25/7/2019 03:06 PM |
|
دواى ده‌ساڵ ئاشكرا ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كى گۆڕان نه‌بووه
سنور ميديا
دواى ده‌ساڵ له‌دامه‌زراندنى ئه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت، نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كى گۆڕان نه‌بووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پێشوترى یه‌كێتى، دژى وازهێنانیان له‌پۆستى حزبى و ڕۆلێپدان به گه‌نجانى نێو گۆڕان بوون.
به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى ناس كوردى عێراقى كه بۆ مه‌به‌ستى ده ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه‌دواى ئه‌وه‌ى ده‌ست له‌پۆستى جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى ده‌كێشیته‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌پاره‌ى مامجه‌لال تاڵه‌بانى سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه دامه‌زرێنیت و ته‌نها ده‌یه‌وێت كارى ڕاگه‌یاندن و ڕۆنشبیرى ئه‌نجامبدات تا درهفهتێكى بۆ دێته پێشه‌وه كارى سیاسى نه‌كات و ئه‌و بهڵینهش به‌مام جه‌لال ده‌دات.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه وه‌ریگرتووه، دواى ماوه‌یه‌ك قادرى حاجى عه‌لى و مولازم عومه‌ر چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووترى یه‌كێتى پێده‌لێن " گه‌ر تۆ به‌ته‌نها ئیشى ڕۆژنامه‌وانیى بكه‌یت و كارى سیاسى نه‌كه‌یت ئێمه‌ت له‌گه‌ڵ نابین و بڕۆ ئیشه‌كه‌ى خۆت بكه" سه‌ره‌تا نه‌وشیروان مسته‌فا دودڵ ده‌بێت و بڕیار نادات، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه پتشیوانى خۆیانى بۆ ده‌رده‌بڕن ئیدى ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت و به‌وه‌ش هه‌نگاونان بۆ دروست كردنى لیستێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنى گتشى ساڵى 2009 ده‌ستپێده‌كات.
ڕاپۆرته‌كه‌ى ناس كورد ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، به‌ئاماده‌بوونى عوسمانى حاجى مه‌حمود و مسته‌فاى سه‌ید قادر و جه‌لال جه‌وهه‌ر و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و قادرى حاجى عه‌لى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى پێشووترى یه‌كێتى، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى دامه‌زراندنى لیستى گۆڕان له‌ماڵى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرێت و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا عوسمانى حاجى مه‌حمود پێشناریى ئه‌وه ده‌خاته ڕوو بۆ ئاماده بووان، خۆیان بۆ له‌مه‌ودوا هیچ پۆستێك وه‌رنه‌گرن و به‌رپرسیارێتى بهگهنجانى پاك و ئه‌كادیمى بسپێردریت، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى واژوو كردنى په‌یماننامه‌یه‌ك ده‌كات به‌ڵام عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى ناو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، مولازم عومه‌ر به‌هۆى كێشه‌ى تاپۆكردنى گرده‌كه‌وه كه داواى كردووه خاوه‌ندارێتى بۆ كه‌س نه‌گه‌ڕیته‌وه و بكرێته ده‌ورى و نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌وه ڕأزى نه‌بووه ئیدى به‌و هۆیه‌وه زاى له‌گۆڕان هێناوه.
مانگى شوباتى ساڵى ڕابردووش، سنور میدیا له‌ڕاپۆرتێكیدا به‌ناونیشانى ( قادرى حاجى عه‌لى لهقاسه ڕه‌شه‌كه‌وه بۆ سه‌رگرده ئاینده نادیاره‌كه) ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، سه‌ره‌تا نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌یویستووه گۆڕان دابمه‌زرێنیت به‌ڵكو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووترى یه‌كێتى ڕازیان كردووه ئه‌و كاره بكات.