پارتى
189 جار بینراوە 24/7/2019 02:42 PM

پاساوى پارتى بۆ ئه‌نجام نه‌دانى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنی ئەنجو,مەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە بچێت و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش پێی وایە، ڕەوشی كەركوك گونجاو نییە بۆ ھەڵبژاردن‌و دەڵێت: پارتی بڕگەیەكی لە بەرژەوەندی كەركوك لە نێو یاساكەدا جێگیركردووە.

 

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەو بارەوە بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی دەشڵێت: پارتی لەگەڵ ئەوەدا بوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركوك بەڕێوەنەچێت تا ئەوكاتەی ڕەوشی ئاڵۆزی شارەكە ئاسایی دەكرێتەوە، چونكە "ئێمە وەك پارتی پێمان وایە ڕەوشی كەركوك گونجاو نییە بۆ ھەڵبژاردن و پێویستە سەرەتا ڕەوشەكە لە ڕووی ئیداری و ئەمنییەوە ئاسایی بكرێتەوە، دواتر ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، ڕاستە ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردنین، بەڵام لە كەركووك ھێشتا ھەزاران خەڵك ئاوارەن و تەعریب و دەستكاری ھەیە".

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەش دەڵێت: لە یاسای ٣٥دا بە شێوەیەكی گشتی مافی كورد و پێكھاتەكان پارێزراو نییە، "پارتی توانی ئەو بڕگەیە لەنێو یاساكەدا جێگیر بكات، كە ھەر كەسێك لە لایەن لیژنەی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقەوە وەك خەڵكی ڕەسەنی كەركوك ددانی پێدا نەنرێت مافی بەشداریكردنی لە ھەڵبژاردنی پارێزگای كەركووكدا نابێت."

 

ڤیان سەبری ڕوونیكردەوە، جگە لە فراكسیۆنی پارتی، فراكسیۆنە كوردەكانی دیكە دەنگیان بە پڕۆژە یاساكە دا، كە ھەڵبژاردن لە كەركوك بەڕێوە بچێت و ڕەوشەكە ئاسایی بكرێتەوە و نەكرێتەوە كێشە نییە لای ئەوان، بەڵام پارتی جیددییە لەئاساییكردنەوەی ڕەوشی كەركوك.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure