نێچيرڤان بارزانى
146 جار بینراوە 23/7/2019 06:02 PM

سەرۆكی ھەرێم واژۆ لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات



سنور ميديا 

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەێنێت "بڕیارە لەم ھەفتەیەدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەمواركردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان واژۆ و پەسەند بكات".


ئەمڕۆ سێ‌شەممە کەنعان خەیلانی سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندوە "دوای ھەمواركردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان و درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنیان، ھەموارەكە لەلایەن پەرلەمانەوە رەوانەی سەرۆكایەتیی ھەرێم كراوە بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بكات و دواتریش رەوانەی پەرلەمان بكرێتەوە، بۆیە بڕیارە لەم ھەفتەیەدا سەرۆكی ھەرێم واژۆی بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكاتەوە و دواتریش ئێمە لە رێگەی نووسراوی فەرمییەوە ئاگادار بكرێینەوە".

 

کەنعان خەیلانی ئاماژەی بەوەشدا "دوای كاراكردنەوەی ئەنجوومەن، یەكەم ھەنگاوی ئێمە ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك دەبێت لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنمان و دواتر دەسەڵاتی خۆمان بەكار دێنین و كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت ئەنجام دەدەین بۆ شێوازی كاركردن لە داھاتوودا، كە بە چ شێوەیەك بێت، بۆ ئەوەی بەركەوتن لە نێوان لیژنەكانی ئێمە و پەرلەمان نەبێت و ئەمە رێك بخرێت و ناكرێت لیژنەیەكی پەرلەمان بەدوای مەلەفێكدا بچێت و لیژنەی ئێمەش بەدوای ھەمان مەلەفدا بێت، بۆیە پێویستە ھەماھەنگییەكی تەواو ھەبێت لە كاتی بەدواداچوونەكان و پێویستە كارەكانیان جیا بكرێتەوە".

 

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر وتوشیەتی "لەگەڵ فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو پرسە قسەمان كردووە و دەمانەوێت بە شێوەی كرداری ئەو كارەبكرێت و ئیشی ھەر یەكەیان دیار بێت، چونكە ئێمە دوو دەزگای ھەڵبژێردراوین لە لایەن خەڵكەوە".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure