پارتى
954 جار بینراوە 22/7/2019 08:21 PM

نوسەرێكی ناسراوی پارتی زانیاری نەبیستراو لە بارەی روداوەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات



سنور ميديا 

نوسەرێكی پارتی پێشبینی دەكات بە توركیا و بە حزبەكەی روداوەكەی هەولێر بەسەر پەكەكە و هەدەپەدا بهێنن و بەسەر ئەوانیدا ساغ بكەنەوە، ئەو پێشیوایە لە ئێستادا پارتی و توركیا لە هەوڵی پەردەپۆشكردنی روداوەكەن.

 

رێبوار كەریم وەلی، نوسەر و میدیاكاری نزیك لە سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، راستینەی روداوەكەی هەولێری ئاشكرا كرد و رایگەیاند: هێشتا لەو بیست كامێرای چاودێرییەی كە لە دەرەوە و ناوەوەی رێستورانتی (هۆققەباز)دا هەبوون، یەك چركەش بڵاونەكراوەتەوە رووداوەكە هەر چۆنێك بووبێت، ئیتر لێرە بەدواوە دوای ئەو هەموو قسەوباسەی بڵاوكرانەوە، راستیی مەسەلەكە بەشێوەیەكی زۆر جیدی زیانی پێگەیشتووە. بێدەنگی دەزگا ئەمنییەكان و سستییان لە گەیاندنی زانیاری، رۆژ بە رۆژ ئەو گومانەی قووڵتر كردەوە كە شتێك روویداوە و دەبێ دابپۆشرێت.

 

ناوبراو ئاشكرای دەكات كە "هەم حكومەتی توركیا و هەم پارتیش پێیانباشە كە رووداوەكە وەك كردەوەیەكی تیرۆریستی وێنا بكرێت. لێرەدا ئەوەی جێگەی سەرنجە، توركیا بەو هەموو میدیایەی هەیەتی بەقەدەر میدیای كوردستان سەرقاڵی رووماڵی ئەو رووداوە نەبوون و، بە ئامانجگرتنی پەكەكە و هەدەپە لەو رووداوەدا، باشترین ئادرێس بوون كە هەردوولا بەدوایدا دەگەڕان".

 

ئەو نوسەرەی پارتی لە وتارەكەیدا كە ئەمڕۆ بلاوی كردووەتەوە دەشڵێت "توركەكان دە لە سەدی ئەوەندەی بەدوای كوشتنی جەمال خاشقچییەوە بوون، بەدوای بكەرانی ئەو رووداوەدا نەگەڕان و بێدەنگییان لێكرد. بۆ ئەوان باشترین بژارە ئەوەبوو كە رووداوەكە ببەسترێتەوە بە پەكەكەوە، لەكاتێكدا لە سی ساڵی رابردوودا، پەكەكە كاری لەو شێوەیەی لەناو كوردستاندا نەكردووە".

 

ئەو لەبارەی روداەوەكەوە ئاماژە بەوەش دەكات "هەم میدیا و هەم پارتی، لە تەمومژی سەر رووداوەكە بەرپرسیارن. بەشی زۆری میدیا هەوڵیدا رووداوەكە وەكو كەماسییەك و خاڵی لاوازیی سەرۆكوەزیران و حكومەتە نوێیەكەی وێنا بكات، یانیش وەك ململانێیەكی ناوخۆیی پێشانی بدات كە ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نییە. بەڵام كاردانەوەی پارتیش بۆ دۆزینەوەی گیسكی گوناح زۆر ناشیانە بوو".

 

ئەو پێشبینی دەكات "خەڵكێكی زۆر لەدوای ئەو رووداوەوە دەبنە قوربانی، دوور نییە هەدەپەش لە توركیا دابخرێت و رێگەی كاری سیاسی لێبگیرێت. دوور نییە هێرشێكی بەرفراوانی زەوینیش بۆ سەر پەكەكە بكرێت. دوایی دەردەكەوێت كە هەمووان باجی نەگوتنی راستییەكان دەدەن".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure