عه‌تا سه‌راوى
1807 جار بینراوە 22/7/2019 02:48 PM

هه‌ڵوێستى توندى عه‌تا سه‌راوى



سنور ميديا 

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، داوا دەکات وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر ڕووداوەکەی شاری ترابزۆن-ی تورکیا، خەڵک بایکۆتی فیلم و کاڵای تورکیی بکەن.

 

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنیوزی راگەیاندوە "ڕووداوەکەی ترابزۆن سووکایەتییکردنە بە شووناسی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد و هیچ چاوەڕوانییەکیشم لە حکومەت و حزبەکان نییە کە هەڵوێستی جددییان هەبێت لەسەر ئەو روداوە".

 

عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەشداوە "دەبێت هۆشیاریی خەڵک لەسەر ئەم بابەتە هەبێت، چاوەڕێ دەکەم خەڵک بایکۆتی فیلم و کاڵای تورکیی بکەن، لەبری گەشتکردن بۆ تورکیا، لە وڵاتی خۆمان شوێنی گەشتیاریی زۆر هەن".

 

سەراوی وتیشی "دەبێت حزبە سیاسییەکان و خەڵک بە گشتیی، حکومەت و پەرلەمان بخەینە ژێر فشارێک، کە چیتر ڕێگا بە پێشێلکردنی سیادەی ئەم وڵاتە نەدەن، ڕۆژێک ئێران بۆردوومانمان بکات و ڕۆژێک تورک خەڵک تیرۆر بکات، ئەمە کارێکە دەبێت خەڵک و حکومەت پێکەوە بیکەن".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ووشیەتی "هەڵوێستی حکومەت جێگای ڕەزامەندیی خەڵک نییە و لە ئاستی پێویستدا نییە، تەنها توانای ئەو هەڵوێستانەیشی هەیە، چونکە یەکڕیز و یەکدەنگ نین، بۆ دەمانتوانی لە شاخ شەڕی ئێران و تورکیش بکەین، بۆ لێرە ناتوانین؟ چونکە باوڕمان بەیەک نییە، ئێمە و پارتی، ئێمە و گۆڕان یان ئێمە و ئیسلامییەکان لە دوو بەرەی جیاوازین، دەبێت واز لەمە بهێنین، یەکەم نەتەوە، دووەم نیشتمان و سێیەم حزب، نەک یەکەم حزب و دووەم سەرکردە و سێیەم نیشتمان بێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure