سنور ميديا
1962 جار بینراوە 22/7/2019 12:40 AM

‎مه‌لا به‌ختیار: وەڵامی ئەوانە نادەمەوە کە هێشتا ساغ نەبونەتەوە لە نێوان ئەم و ئەولا



سنور ميديا 

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، وەڵامی ئەوانە ناداته‌وە کە هێشتا ساغ نەبونەتەوە "لە نێوان ئەم و ئەولا".

 

‎مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ نوسینێكدا رایگه‌یاندووه‌، "‎لەسەر هاتنی هێزی پارتی بۆ سەر گۆڕان و (هەڵسەنگاندن)ەکەمان رستەیەک لە سیاغی پەرەگرافێک بە دابراوی لە کۆی بابەتەکە، لەسەر شادرەوان نەوشیروان دەرهێنراوە و قسەی لەسەر دەکرێ، وەڵامی ئەوانە نادەمەوە کە هێشتا ساغ نەبونەتەوە لە نێوان ئەم و ئەولا، ئەوانەی مێژووشیان ناناسم، ناتوانم رونکردنەوە لەسەر قسەکانیان بدەم".

 

ده‌شڵێت، "‎راستیە مێژووییەکان، ئەوەی نەزانراویشە بە ماستاوی نوسین، چەواشە ناکرێ، دڵنیام هەموو ڕاستیە مێژووییەکان دەرەکەون، برادەرانی گۆران رووبەرووی کاک (حەمە تۆفیق) دەکەمەوە کە، دوای هاتنی هێزی پارتی، بە ناوی کاک نەوشیروانەوە، پێی نەوتم: سوپاست دەکەین کە یەکەمین کەس بوی، دژی هاتنی هێزەکە بوی، ووتیشی: هەرگیز ئەم هەڵوێستەت، لەبیر ناکەینەوە".

 

مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها نوسوویه‌تی، "داواش لە برایانی گۆڕان دەکەم، هەقیان بەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی نەبێ، ئەوان سەرکەوتووبن و ئێمەش بەردەوام دەبین".

 

ئه‌و وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌نوسینێكدا به‌ناونیشانی "ئه‌م گرێیه‌ ده‌تکوژێت" ڕه‌خنه‌ی له‌مه‌لا به‌ختیار گرتبوو، رایگه‌یاندبووه، "له‌دوێنێوه‌ چاوه‌ڕێبووم ئه‌وانه‌ی له‌شاخ و له‌شار له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا بوون و له‌ مه‌وقیفه‌کانیشدا مه‌لابه‌ختیاریان ناسیوه‌و له‌سه‌رده‌می گۆڕانیش هه‌م کاک نه‌وشیروان و هه‌م خه‌ڵکی دیکه‌شیان باش ناسیوه‌، به‌ده‌نگ بێن، ئاوێنه‌یه‌ک بده‌ن به‌ده‌ستیه‌وه‌و بڵێن: تۆ ئه‌مه‌ی".

 

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار

هەڵوێستی شادرەوان نەوشیروان، بەرامبەرمان!

 

‎لەسەر هاتنی هێزی پارتی بۆ سەر گۆڕان و (هەڵسەنگاندن)ەکەمان رستەیەک لە سیاغی پەرەگرافێک بە دابراوی لە کۆی بابەتەکە، لەسەر شادرەوان نەوشیروان دەرهێنراوە و قسەی لەسەر دەکرێ. وەڵامی ئەوانە نادەمەوە کە هێشتا ساغ نەبونەتەوە لە نێوان ئەم و ئەولا، ئەوانەی مێژووشیان ناناسم، ناتوانم رونکردنەوە لەسەر قسەکانیان بدەم تەنها هێندە دەڵێم:

 

‎راستیە مێژووییەکان ، ئەوەی نەزانراویشە بە ماستاوی نوسین، چەواشە ناکرێ، دڵنیام هەموو ڕاستیە مێژووییەکان دەرەکەون، برادەرانی گۆران رووبەرووی کاک (حەمە تۆفیق) دەکەمەوە کە، دوای هاتنی هێزی پارتی، بە ناوی کاک نەوشیروانەوە، پێی نەوتم: سوپاست دەکەین کە یەکەمین کەس بوی، دژی هاتنی هێزەکە بوی، ووتیشی: هەرگیز ئەم هەڵوێستەت ، لەبیر ناکەینەوە. داواش لە برایانی گۆڕان دەکەم، هەقیان بەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی نەبێ، ئەوان سەرکەوتووبن و ئێمەش بەردەوام دەبین.

 

‎سوپاس

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure