مه‌حمود سه‌نگاوی
1085 جار بینراوە 21/7/2019 06:19 PM

ميديايى پارتى مه‌حمود سه‌نگاوى له‌ وه‌رگرتنى پۆستێكى باڵا شكستى هێناوه‌



سنور ميديا 

به‌پێى هه‌واڵى ميديايى پارتى , مه‌حمود سه‌نگاووى ئەندامى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە وەرگرتنی پۆستى فه‌رمانه‌ده‌ى هێزه‌كانى حه‌فتاىيى حزبه‌كه‌ى شكستى هێناوه‌ و دوو کەسی دیکە کێبڕکێ لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.

 

پاش پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم و دانه‌نانى كوڕه‌كه‌ى له‌ كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له‌ هەوڵی وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی یەکەی حەفتای پێشمەرگە دابو.

 

به‌ڵام به‌پێى هه‌واڵى (باسنیوز) نزيك پارتى ,له‌ئێستاجگە لە مەحموود سەنگاوی، هەریەک لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و مستەفا چاوڕەش، لەنێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا بۆ ئەو پۆستە ناویان دەهێندرێت.

 

له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەکانی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هه‌مان ميديايى ڕاگەیاندوه‌، تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک بۆ پۆستی یەکەکانی حەفتای ھێزی پێشمه‌رگە دیاری نەکراوە و یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە پێویستی بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە.

 

ڕوونیشی کردەوە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەو دەسەڵاتەی ھەیە کە کەسێکی باش بۆ پۆستی بەرپرسی یەکەی حەفتا دیاری بکات، بەڵام "ئێستا ھەریەک لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، مستەفا چاوڕەش، مەحموود سەنگاوی، وەکو کاندید ناویان ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جارێ ڕوون نییە کە ئاخۆ یەکێتی کێ ھەڵدەبژێرێت".

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure