سنور ميديا
212 جار بینراوە 21/7/2019 06:03 PM

چوار لایەنی سیاسی هەرێم، داوایەك ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن



سنور ميديا 

ئەمڕۆ یەك شەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٩ چوار لایەنی سیاسی "حزبی شیوعی و حزبی كۆمەنیستی كوردستانی باكوور و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان لە هەولێر كۆبوونەوە و دۆخی سیاسی كوردستانی گەورە و میكانزمی كاری هاوبەشی لایەنە چەپ و كۆمەنیستەكانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

 

لەڕاگەیەندراوێكدا ئەو لایەنانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئێستا شەڕ و ململانێی زلهێزەكان لەناوجەرگەی كوردستان بەڕێوەدەچێت، داواكارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەكان بەرژەوەندی و مافی گەلانی ناوچەكە لەپێناو بەرژوەندییەكانی خۆیان ژێرپێ نەخەن و مەترسی و تارمایی شەڕ لەناوچەكە و كوردستان بڕەوێننەوە.

 

ئەو حزبانە داواش دەكەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاربێت بۆ گەلانی ناوچەكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە توندڕەوەكانی وەك داعش و گرووپە تووندڕەوەكانی دیكەی مەزهەبی و ئایینی، بۆ بنبڕكردنی مەترسی ئەو جۆرە بیر و ڕێكخراوە تیرۆرستیانە.

 

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاشكرایدەكەن، بۆ چارەسەركردنی پرسی سیاسی كوردستان كە پێشتر تەنها بەهێز یەكلاكراوەتەوە، پێویستە ئێستا بەلۆژیك و دیالۆگ چارەسەری گرفتەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش لەهەر چوارپارچەكە بەگوێرەی تایبەتمەندی هەربەشێك بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان هەڵسوڕێن و دیالۆگی هاوبەش بكەن و واز لەیەكتر شكاندن بێنن و پەیوەندی هەرێمایەتی هیچ لایەنێك لەسەر بەرژەوەندی لایەنێكی دیكە نەبێت و هەموومان ببینە پشت و پەنای یەكتر.

 

ئەو چوار حزبە ئەوەش ڕووندەكەنەوە، لەپێناو دامەزراندنی پلاتفۆڕمێكی هاوبەش لەنێوان لایەنە چەپەكانی كوردستان، داوا دەكەن سەرجەم لایەنە سیاسییە چەپ و كۆمەنیستەكان هەنگاوەكانیان خێرا بكەن و درێژە بەخەباتی چینایەتی بدەن لەپێناو كۆمەڵگایەكی پڕ دادپەروەری و ئازاد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure