سنور ميديا
1696 جار بینراوە 21/7/2019 08:52 AM

خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ ئه‌م ئه‌مڕۆ



سنور ميديا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى ته‌مموز مووچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تێك دابه‌شبكرێت و بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تانه‌ى تریش هه‌رێم چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پاره‌ى به‌غدایه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند:" یه‌كشه‌ممه‌ 21ی ته‌مموز، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت".

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تائێستا پاره‌ى به‌غدا بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم , به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك ,هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ بكرێت راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure