مه‌لا به‌ختيار
1568 جار بینراوە 21/7/2019 12:36 AM

مەلا بەختیار: ئەو شەوەی پارتی ویستی ھێرش بکاتە سەر گردەکە کاک نەوشیروان لەوێ نەمابوو



سنور ميديا 

ئەمڕۆ ٢٠-٧-٢٠١٨ لەو پڕۆژەیەی کە مەلا بەختیار بۆ کۆنگرەی یەکێتی بڵاوی کردەوە، لە پەرەگرافێکیدا باس لە رووداوەکانی ١٧ شوبات و ھاتنی ھێزی زێرەڤانی دەکات بۆ سلێمانی بەمەبەستی لێدان لە گردی زەرگەتەی گۆڕان.

 

مەلا بەختیار لە بەشێکی پڕۆژەکەیدا نووسیوویەتی: لە روداوەكانی 17/ی شوباتیشدا، پارتی شەوێكیان لەپڕ هێزی بۆ سەر گۆڕان نارد، یەكەمین كەس، بەندە، لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی، دژی بوم. بەمەش نەوەستام، سەعات دووی شەو چوومە پارێزگای سلێمانی‌و لەگەڵ ملازم عومەرو نەوزادی نوری بەگ، كۆبونەوە هەبوو، هەڤاڵان كۆسرەت‌و د.بەرهەم‌و دلێری سەید مەجید لەوێ‌ بون، ئەو شەوە بڕیار بوو، بەیانیەكەی گۆڕان، خۆپیشاندانی گەورە بكەن، پێش من چی قسە لەسەر كێشەكان كرابوو، نەگەیشتبونە ئەنجام، ناچار بە ملازم عومەرم گوت: لەگەڵ كاك نەوشیروان قسە بكەن، با رێكەوتنی سەراپایی بكەین. گوتی رێكەوتنی چۆن؟ گوتم: لەسەر هەموو كێشەكان قسە بكەین‌و چارەسەر بدۆزینەوە. تەنانەت گوتم: ئێستا ئامادەم خۆم بچمە لای كاك نەوشیروان (دەشمانزانی ئەو شەوە، لە گردەكە نەماوەو چۆتە ماڵی دۆستێكی خۆی). پەیامیشمان بۆ كاك نەوشیروان نارد كە ناهێڵین پارتی بێتە سەریان. هەڤاڵان زۆربەیان (نەك هەمویان) ئەمەیان پێ خۆشبوو.

 

ئاماژە بەوەشدەکات: هەر ئەو شەوە كاك دلێری سەید مەجیدمان ناردە لای كاك نەوشیروان‌و دۆخەكەمان ئارام كردەوە. دوای ئەمە، بەندەو هەڤاڵ هێرۆ و دلێری سەید مەجید، سەردانی رێكخەری گشتی گۆڕانمان كردو زەمینەمان بۆ سەردانی وەفدی گۆڕان بۆ لای مام جەلال خۆشكرد‌و لەو كۆبونەوەیەدا، لەماڵی مام لێكتێگەیشتن ئیمزا كرا.

 

پانشیوەڕی ئەمڕۆ 20-7-2019 مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پڕۆژەیەكی پێشكەشكرد پەیوەست بە بەستنی كۆنگرەی یەكێتی و داوای ئەنجامدانی كۆنگرەی كرد.

 

مەلا بەختیار پڕۆژەكەی لەچەند خاڵێك بۆ راگەیاندنەكان روونكردەوە، كە جگە لە خستنەڕووی كێشەكانی ناو یەكێتی بۆ راگەیاندنەكان هاوكات لەچەند خاڵێكدا داوای چاكسازیشی لە كەرتی حكومەت كرد.

 

دوای ئەوەی رۆژی 19ی ئەیلولی 2018 ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە زۆرینەی دەنگ د. بەرهەم ساڵح-یان هەڵبژارد وەك كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، مەلا بەختیار-یش یەكێك بوو لە كاندیدەكان و خۆی بەربژێركردبوو بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، بەڵام ناڕازی بوونی خۆی لە كاندیدكردنی د. بەرهەم ساڵح دەربڕی و كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی جێهێشت و بایكۆتی دەوام و كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كرد.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure