سنور ميديا
149 جار بینراوە 20/7/2019 11:21 AM

گه‌نجێك خنكا



سنور ميديا 

هاوكات لە قەزای كفری, گەنجێكی تەمەن 34 ساڵ, لە یەكێك لە مەلەوانگەكانی ئەو قەزایە، خنكا‌و بەو هۆیەوە دوو كەس لە سەرپەرشتیارانی مەلەوانگەكە، دەستگیركران..


موقەدەم عەلی جەمال, وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان, ڕاگەیاند: ئەو گەنجەی خنكاوە، لەدایكبوی ساڵی 1985 و دانیشتوی قەزای كفرییە, بە وتەی كەسوكارەكەی، بە مەبەستی مەلەكردن ڕووی لەو مەلەوانگەیە كردوە, بەڵام لەكاتی مەلەكردندا، خنكاوە.


وتیشی: پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە لە هۆكاری ڕووداوەكە كردوە و بەپێی زانیارییەكانیش: بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 411 ، دوو كەس كە سەرپەرشتیی مەلەوانگەكەیان كردوە, بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، دەستگیركراون...

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure