سنور ميديا
268 جار بینراوە 19/7/2019 04:15 PM

هەڵوێستی حكومەتی هەرێم لەسەر هێرش بۆ چەند هاووڵاتییەكی كورد لەتوركیا



سنور ميديا 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دەستگیركردنی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەتوركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

 

لەراگەیەنراوەكە هاتووە "لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لە شاری ترابزۆنی توركیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە".

 

هەر لەراگەیەنراوەكە هاتووە: ئاشكرایە ئاڵای ھەرێمی كوردستان، ئاڵایەكی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆكەخانەكان و ھۆلەكانی پێشوازی لەتوركیا دانراوە بۆ پێشوازیكردن لە شاندەكانی ھەرێمی كوردستان.

 

هەروەها وتەبێژی حكومەت رایگەیاندووە، كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە ، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانیشی راسپارد، كە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، تاوەكو بە زووترین كات گەشتیارانی هەرێمی كوردستان ئازاد بكرێن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure