سنور ميديا
210 جار بینراوە 19/7/2019 04:07 PM

ئه‌مڕۆ كچ و كوڕێك كوژران



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كومه‌ڵایه‌تیدا له‌ كۆمه‌ڵگای چره‌-ی سه‌ر به‌ قه‌زای شێخان كچ و كوڕێك كوژران.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 19ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ چڕه‌ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ شێخان، كچ و كوڕێك كوژران.

 

راشى گه‌ياند "كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵه‌ و كوڕه‌كه‌ش ته‌مه‌نی‌ 30 ساڵه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سوكاری‌ كچه‌كه‌وه‌ كوژراون".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكرد و ته‌رمی‌ هه‌ردووكیان ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ دهۆك كران.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure