سنور ميديا |
307 جار بینراوە |
19/7/2019 02:29 PM |
|
هەدەپە ههڵوێستى لهسەر هێرشكردنه سهر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لهههولێر ڕاگهياند
سنور ميديا
پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئیدانەی هێرشكردنە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیای كرد و رایگەیاند، هیوادارین ئەو هێرشە نارونە بەزوترین كات ئاشكرابكرێت و هیچ گومانێك نەمێنێت.
پارتی دیموكراتی گەلان بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین پەرلەمانتارێكمان بەهۆی ناوهێنانی براكەیەوە بكرێتە ئامانج".
دەشڵێت،"پێویستە شەڕ لەو ناوچانە ئەنجامنەدرێت كە خەڵكی مەدەنی لێ نیشتەجێیە.
لەو بەیاننامەیەدا کە لەلایەن پەروین بوڵدان سێزای تەمەلیەوە بڵاوکراوەتەوە هاتوە" ئەو هێرشە لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجامدرابێت، ئێمە دژی دەوەستینەوە".