به‌رهه‌م ساڵح
1838 جار بینراوە 19/7/2019 02:05 PM

به‌رپرسێكى يه‌كێتى: بٍێ باكى به‌رهه‌م صاڵح به‌رامبه‌ر يه‌كێتى و ئاره‌زوه‌كانى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

جەبار محەمەد، كارگێڕی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی پێیوایە، كە بەرهەم ساڵح جیاوازی لە نێوان ئەندامانی یەكێتییدا دەكات و پۆستەكانی دەوروبەری خۆی بە ئارەزووی خۆی دابەش دەكات بەسەر لایەنگرانی خۆیدا، وەك ئەو دەڵێت.

 

ناوبراو لە نوسینێكدا لە فەیسبوكی خۆی وتویەتی"هەرچەندە ئەو كات و ئێستاش هەندێك هەن بڕوایان وایە كە هاوپەیمانی توانی ئەم پۆستە لەژێر قەڵغانی یەكێتی بۆ خۆی ببات و هەندێك ئەم بۆچونەیان ڕەتدەكردەوە بەڵام بەڕاستی، رۆژ دوایی ڕۆژ ئەو خۆشیەمان كاڵ دەبێتەوە بێباكی سەرۆك كۆمار و جیاكاری لەنێوان یەكێتیە دڵسۆز و ماندوو بووەكان و ئەوانەی هاوڕێی بوون".

 

هەر لە نوسینەكەدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی نوسیویەتی"لەبێهێزكردنی یەكێتی ئێستا ئەوان پاداشت وەردەگرن ئێمە مانانیش حساب بۆنەكراوین ، هەر لە بەخشاندنەوەی پۆستەكان لەبەغداد و پۆستەكانی دەوری خۆی بەكەیفی خۆی ، ئەم بەڕێزە لەچەندین كەناڵەوە داوای گشتی و داوای یەكێتی هەیە و ئاراستەی كراوە بێباك ، بێ وەڵام لەئاستی وەستاوە."

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure