قاسم سولەیمانی
356 جار بینراوە 19/7/2019 01:41 PM

پياوه‌ مه‌ترسى داره‌كه‌ى ئێران وه‌ڵامى تره‌مپ ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا

سەركردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فرۆكەیەكی ئێران و وتی، مێشكی ترەمپ بە هەندێك بابەتی ترەوە سەرقاڵە.

 

قاسم سولەیمانی، سەركردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، راگەیاند "هۆكاری تێكشكاندنی ئەمریكا لەو ناوچەیەی ئێمە لێی دەژین بۆ سەركردایەتیەكی نە شارەزای ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە، لەپێش هەموو شیانەوە هەبوونی ئەو دەسەڵاتدارە تێنەگەیشتوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڕێوەدەبەن".

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كەشتی جەنگی یو ئێس ئێس بۆكسەری ئەمریكی فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئێرانی لە نزیك گەرووی هورمز خستۆتەخوارەوە سولەیمانی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ترەمپ مێشكی بە هەندێك بابەتی ترەوە سەرقاڵە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure