سنور ميديا
133 جار بینراوە 19/7/2019 01:34 PM

سوپای توركیا و ئێران هاتوونەتە نێو قووڵایی خاكی هەرێم‌و حكومەتیش بێدەنگی هەڵبژاردووە



سنور ميديا 

جگە لە سوپای توركیا، كە بەشێوەیەكی بەرچاو لەشكركێشی بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، سوپای ئێرانیش چەند كیلۆمەترێك بۆ لێدان لەحیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاتووەتە نێو خاكی هەرێم.

 

ڕۆژنامەی عەرەبی جدید لەڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بە لەشكركێشی سوپای پاسداران بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە‌و ئاشكرایكردووە، كە سوپاكە بەقووڵایی 6 كیلۆمەتر سوپای پاسداران لە گوندەكانی نزیك چیای سورێن لەسنووری عێراق لەگەڵ ئێران لەشكركێشییان كردووەتە نێو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

 

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە هەروەها سوپای پاسداران لەناوچە شاخاوییەكانی سەر بەناحییەی سۆران بەقووڵایی 5 كیلۆمەتر لەشكركێشییان كردووەتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان.

 

سەرچاوەیەكیش لەوەزارەتی پێشمەرگەش باسی لەوە كردووە، ئەو ناوچەیەی پاسداران لەشكركێشی بۆ كردووە، هیچ هێزێكی پێشمەرگەی لێنییە.

 

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، بەرپرسانی ئێران داوایان لە حكومەتی هەرێم كردووە سەركردەو ئەندامانی حیزبەكانی ڕۆژهەڵات، كە لەهەرێمن، ڕادەستی ئێران بكرێنەوە یاخود ڕێگەی جموجوڵیان لەپارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی پێنەدرێت.

 

ئەوەی بووەتە جێگەی ڕەخنە بێهەڵوێستی حكومەتی هەرێمە لەئاست ئەو لەشكركێشییەی ئێران و توركیا، بۆردوومانە بەردەوامەكانی ئەو دوو وڵاتە لەخاكی هەرێم، كە چەندین هاووڵاتی مەدەنی بەهۆیەوە بوەتە قوربانیی، هەڵوێستی حكومەتیش تەنیا لەئاستی بەیاننامەدایە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure