سنور ميديا |
377 جار بینراوە |
19/7/2019 01:25 PM |
|
وه‌زیری داد بڕیارێكی نوێی سه‌باره‌ت به ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد
سنور ميديا
وه‌زیری نوێی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانێكی وه‌زاری واده‌ی ده‌وامی ره‌سمیی له فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیار كرد.
به گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره 2229/20/6 كه له 18ی ته‌مموزی 2019 به ئیمزای فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه دادوه‌رییه‌كان كراوه، له‌مه‌ودوا ده‌وامی ره‌سمی له فه‌رمانگه دادییه‌كان كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد رایگه‌یاندووه كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه دوای ئه‌وه هات، كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پابه‌ندی ده‌وامی ره‌سمیی بكرێن و هیچ فه‌رمانبه‌رێك بۆی نه‌بێت ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان دوا بخات.
