مه‌سرور بارزانى
129 جار بینراوە 19/7/2019 01:51 AM

مەسرور بارزانی: دواڕۆژی ئێمه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ عێراقێكی سه‌قامگیر و دیموكرات



سنور ميديا 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌ركی من ئەوەیە، له‌ ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا، ئەو شێوازه‌ بگۆڕم كه‌ كاره‌كانی پێ ئەنجام دەدەین، دەشڵێت، شەڕی داعش و كۆچی پەنابەران و بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵ، چەندین ملیار دۆلار قه‌رزیان بۆ جێ هێشتوین.مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا كە لەرۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوكراوەتەوە، نوسیویەتی،"دوای 16 ساڵی ئاڵۆزیی و پشێوی و پێنج ساڵی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، کە مەترسی خستە سەر تەواوی مرۆڤایەتی، قۆناخێکی نوێمان لە پێناو بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر دەست پێ کردوە".

 

مەسرور بارزانی دەڵێت،"چوار ساڵی داهاتوو، کاتێکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە و دراوسێ و هاوپەیمانەکانمان، بە جۆرێک وەك حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاو دەبڕینه تێپەڕاندنی ڕووداوه شۆكهێنەرەكانی ئەم دواییانە، هەروەها كار بۆ پتەوكردنی پێگەكەمان له ناوچەكه و مسۆگەركردنی بوون و ئامادەییمان لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەكەین. به كورتی، دەمانەوێت سەرەتاییەکی نوێ دەست پێ بكەینەوه".

 

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا نوسیویەتی،"هه‌فته‌ی رابردو حكوومه‌تێكم بۆ بەڕێوەبردنی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا. ئه‌ركی من ئەوەیە، له‌ ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا، ئەو شێوازه‌ بگۆڕم كه‌ كاره‌كانی پێ ئەنجام دەدەین. وەك سەرۆك وەزیران، رێگایەكی جیاواز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەخەمەڕو، كه‌ پشت به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌به‌ستێت و وه‌ڵامگۆی داینامیكییه‌تێكی جیهانی پێشكه‌وتوه‌".

 

سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێم دەڵێت،"حكومه‌ته‌كه‌م ئابوریێكی هه‌مه‌چه‌شن بونیاد ده‌نێت، كه‌ خۆشگوزه‌رانیی زیاتر بۆ هه‌موان به‌دی بهێنێت. یاساگه‌لیك داده‌ڕێژین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان پێگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بێت بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان. هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌ یه‌ك و رێكیان ده‌خه‌ینه‌وه‌ و نوێیان ده‌كه‌ینه‌وه‌. كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و چاره‌سه‌كردنی گه‌نده‌ڵیی، ببنه‌ زامنی ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت خزمه‌تی هاونیشتمانیان بكات، نه‌ك ‌پێچه‌وانه‌وه‌كه‌ی. بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش، دۆستەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی له‌ رووی سیاسی و داراییه‌وە هاوكارمان بن.

 

سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ بەغداد، مەسرور بارزانی لە وتارەكەیدا نوسیویەتی،"به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانمان له‌ په‌یوه‌ست به‌ نه‌وت، ناوچە جێناکۆکەکان، بودجه‌ و ڕۆڵی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان، كۆمه‌ڵیك پێشنیازم خستنه‌رو. ده‌مه‌وێ له‌ رێگای دابه‌شكردنی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجەوه‌، رێز له‌ ڕێككه‌وتنه‌كانمان بگیرێت. ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌توانێت بناغه‌یه‌كی پته‌وی هاوكاریی نێوانمان بێت بۆ ئایینده. دواڕۆژی ئێمه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ عێراقێكی سه‌قامگیر و دیموكرات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure