سنور ميديا
896 جار بینراوە 18/7/2019 05:23 PM

ئه‌و ده‌سته‌ ئاشكرا كرا كه‌ له‌پشت شه‌هيد كردنى سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە و هاوڕێکانیدا بوو



سنور ميديا 

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، بەهەمان شێوەی شەهید دیار غەریب سیخوڕەکان دەستیان هەبوە لە شەهیدکردنی سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە و هاوڕێکانیدا.

 

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدبونی سەرحەد ڤارتۆ و چوار گەریلای دیکە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیادا لە 21ی ئازاری ئەمساڵدا سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە و چوار هاوڕێی شەهیدبون.


ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو هێرشەی لە دژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێمە ئەنجامدرا، دەستی سیخوڕیی خۆفرۆش هەیە، میت بە دەستی هەندێک هێزی جیاواز کەسایەتییە لاوازەکان دەکاتە سیخوڕ و بەو زانیارییانەی لەوانەوە دەستی دەکەوێت هێرشی ئاسمانیی دەکات".

 

کەجەکە دەشڵێت، "ئەو هێرشانە بەتایبەتی لە دژی ئەو هەڤاڵانەمان دەکرێت کە لە باشووری کوردستان ناسراون، ئەوەش نیشان دەدات کە لە باشوری کوردستان میت خۆی بە چاکی ڕێکخستوە، ئەگەر بە هاوکاریی هەندێک هێز نەبێت، ناتوانێت لە هەرێمەکان بادینان و سۆران هێندە خۆی رێکبخات".

 

کەجەکە رونیکردوەتەوە، "حکومەت و حزبە سیاسییەکانی باشوری کوردستان ئاگایان لە خۆڕێکخستنی میت هەیە، چونکە لەبەرچاو ناگیرێن، لە هەمو شوێنێک خۆیانڕێکدەخەن، میت لە هەولێر و سلێمانی خۆیڕێکخستوە، ئەگەرنا مومکین نییە بتوانێت لە بادینان و قەندیل زانیاریی هەواڵگریی بەدەست بخات".

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە

لە هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکدا لە٢١-٣-٢٠١٩، کە دەکاتە ١ی نەورۆز لە قەندیل یەکێک لە فەرماندە سەرەتاییەکانی تێکۆشانی گەریلا سنانێ سۆر 'عەلی ئاکتاش'، کادرێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەمان سەرحەد ڤارتۆ و ناڤدار سینەگر، سەرحەد شەفاق و شەڕڤانێکی گەنجمان هاوڕێ شیار فەراشین شەهید بوون. سەرەخۆشیی لە گەل و بنەماڵەکانیان دەکەین؛ بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کوردستان ئازاد دەکەین، کە حەسرەتی ئەوانە.

 

هاوڕێمان سنان 'عەلی ئاکتاش' سالی ١٩٧٨ بەشداریی نێو ڕیزەکانی حزب بووە، سەرەتا لە ناوچەی مێردین کاری حزبایەتی دەکرد، کاتێک لەناو گەنجان کاری دەکرد دەستگیرکرا و ماوەیەک لە گرتووخانەی ئامەد مایەوە. دوای کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلول پەڕییەوە بۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەشداریی ئامادەکارییەکانی گەریلا بوو. کاتێک هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستیپێکرد لە بۆتان شەڕڤان و فەرماندار بوو، هەتا ئەو رۆژەی شەهید بوو، سەرەتا لە بۆتان و چەندین هەرێمی دیکە فەرماندەیی کرد و لە بەهێزکردنی تێکۆشانی گەریلادا رۆڵێکی گەورەی گێڕا. لە ساڵەکانی دواییدا لە زۆر شوێندا خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسی کرد، کاتیک کە بەرپرسی کۆمیتەی دارایی بوو شەهید کرا.

 

هاوڕێمان شەهید سینان ڕەنجێکی گەورەی دا بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، لەناو گەلەکەمان بە گشتی و لەناو گەلی مێردین و بۆتان بەتایبەتی خاوەن پێگەیەکی لەبیرنەکراوە، هاوڕێکانی و گەلەکەمان هیچکات فەرماندە سینان لەبیر ناکەن و بە دڵنیاییەوە داواکاریی و حەسرەتەکەیجێبەجێ دەکەن.

 

شەهید سەرحەدڤارتۆ 'ئەمڕوڵا دورسوون' ساڵی ١٩٩١ بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو، لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و لە ئامانۆسان فەرماندەیی کرد. ساڵی ٢٠٠٠ لە پارێزگای خوراسانی ئێران لەناو کوردەکانی ئەوێ ئیشی کرد، بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە زیاتر بە کوردەکانی خوراسان بناسێنێت.

 

هاوڕێمان سەرحەد ڤارتۆ، هاوڕێیەک بوو ئەندێشەکانی پتەو بوون، کە بەشداری هەموو کارەکانی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی بوو. لەناو کۆمیتەی یاسا، کۆمیتەی سیاسی، کۆمیتەی گەل و باوەڕەکان و کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرپرسیارییەتی گرنگی جێبەجێ کردووە، هەموو کارەکانی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ کرد. لەبارەی هەڵسەنگاندنی ئیسلامی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا قاڵ بووبووەوە، بە لێکۆلینەوەکانی هاوکارییەکی گەورەی کارەکانی ئیسلامی دیموکراتیکی کرد.

 

کارێکی دیکەی کە شەهید سەرحەد ڤارتۆ زۆر رەنجی تێدا هەبوو، کاری دیپلۆماسی بوو، بۆ پێکهاتنییەکێتی نەتەوەیی خەباتی کرد، لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەییدا لەگەڵ هەموو حزبەکانی باشووری کوردستان دیداری کرد، بە هەڵوێستە نەرم و دروستکەرەکانی خزمەتی گەورەی بە خولقاندنی عەقڵییەت و زهنییەتی یەکێتی نەتەوەیی کرد. حزبەکانی کوردستان هەموویان گەواهیدەری ئەو خەباتەن کە بۆیەکێتی نەتەوەیی کردوویەتی. کارەکانی بەو ئامانجەوە بەردەوام بەڕێزەوە پێشوازی لێ کراوە.

 

شەهید ناڤدار سینەگیر 'میکایل ئۆزدەمیر'یش لەگەڵ شەهید سەرحەدڤارتۆ لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوو. لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا لەگەڵ چەندین کچ و کوڕی دەوروبەری بنەماڵەکەیان بەشداری نێو ریزەکانی گەریلا بوو. ماوەیەکی درێژ سەرەتا لە ئامەد و لە چەندین ناوچەی دیکەگەریلایەتی کرد. یەکێک لەو هاوڕێیانەمانە کە لە ئیالەتی ئامەد لە بەهیزکردنی گەریلادا رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە. دواتر پێشەنگایەتی چەندین کاری رێکخستنی کرد؛ بە دانایی و ئەزموونەکەی بە شێوەیەکی چالاک بەشداری کارەکانی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بوو.

 

هاوڕێمان شەهید سەرحەد شەفاق 'وەهیب تەکین' یش لە سالی ١٩٨٨ بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو، ساڵانی دوور و درێژ لە دێرسیم، زاگرۆس گەریلایەتی و فەرماندەیی کرد. لە ساڵانی ٢٠٠٠دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا گەریلایەتی و فەرماندەیی کرد. ساڵەکانی دوایی هەر ئەرکێک کە حزب پێی سپاردبێت جێبەجێی کردووە، کاتێکیش کە شەهید بوو کاری دارایی دەکرد و بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە شەهید بوو.

 

شەهید شیار فەراشین 'جەلال ئۆزتورک' وێڕای تەمەنە گەنجەکەی لە ماوەیەکی کورتدا شارەزا بوو و بە گیانبازییەکی گەورەوە بەشداری ریزەکانی تێکۆشانمان بوو. گەریلایەکی گەنجی فیداکار و رەنجدەری گەلی کوردستان بوو.

 

لە هێرشی ٢١ ئازار/ ١ی نەورۆز کە لە دژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێمە کرا، دەستی سیخوڕیی خۆفرۆش هەیە، میت بە دەستی هەندێک هێزی جیاواز کەسایەتییە لاوازەکان دەکاتە سیخوڕ و بەو زانیارییانەی لەوانەوە دەستی دەکەوێت هێرشی ئاسمانیی دەکات. لەو هێرشەشدا وەکو هێرشەکەی دژی شەهید هەڵمەت 'دیار غەریب' کرا، دەستی هاوکارانی تورک هەیە، ئەو هێرشانە بەتایبەتی لەدژی ئەو هەڤاڵانەمان دەکرێت کە لە باشووری کوردستان ناسراون، ئەوەش نیشان دەدات کە لە باشووری کوردستان میت خۆی بە چاکی ڕێکخستووە، ئەگەر بە هاوکاریی هەندێک هێز نەبێت، ناتوانێت لە هەرێمەکان بادینان و سۆران هێندە خۆی رێکبخات. حکومەت و حزبە سیاسییەکانی باشوری کوردستان ئاگایان لە خۆڕێکخستنی میت هەیە، چونکە لەبەرچاو ناگیرێن، لە هەموو شوێنێک خۆیانڕێکدەخەن. میت لە هەولێر و سلێمانی خۆیڕێکخستووە، ئەگەرنا مومکین نییە بتوانێت لە بادینان و قەندیل زانیاریی هەواڵگریی بەدەست بخات.

 

لە مێژووی تێکۆشانی ئازادییماندا، دەوڵەتی تورک بەردەوام هەندێک سیخوڕ و هاوکاری خۆی لە دژی بزووتنەوەکەمان بەکارهێناوە، هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان بەردەوام سوودیان لە لاوازیی کورد وەرگرتووە. بەتایبەتیش لە نەبوونییەکڕیزیی کورد کەڵکیان وەرگرتووە و هێرشی هێزەکانی تێکۆشانی ئازادییان کردووە. بەداخەوە لە مێژووی ئێمەدا نمونەی لەو شێوەیە هەن. لەبەرئەوە کورد لەبارەی ئەو دۆخەوە دەڵێن، دار کرمی لەخۆیەتی. لەم کاتەدا کە هۆشمەندیی و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەهێز بووە، دەبێت ئیتر کۆتایی بە لاوازی لەو شێوەیە بهێنرێت. دەبێت گەلی کورد و ڕای گشتیی کورد لە دژی هاوکاری و هاوبەشی تاوانەکانی دوژمن بن و هەڵوێست دەرببڕن دژی خیانەت و هاوکارییکردنی دوژمن نەهێڵن.

 

ئەرکێکی مێژوویی دەکەوێتە ئەستۆی پارتە سیاسییەکان، رۆشنبیر، هونەرمەند و وڵاتپارێزانی کورد. لەدژی ئەوانەی کە هاوکاریی دوژمن دەکەن و زیان بە تێکۆشانی ئازادی دەگەیەنن، کام حزب، هێزی سیاسی، کەس و کەسایەتی بن گرنگ نییە، دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت. دەبێت هیچ هێزێکی سیاسی، کەس و کەسایەتی ئیدی جەسارەتی ئەوە نەکات کارێکی لەو شێوەیە بکات.

 

دەبێت گەلی کورد بزانێت کە بزووتنەوە ئازادییەکەمان ئەو بزووتنەوەیەیە کە لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانباران دەکات، خیانەت و نۆکەریی لەناو دەبات. چونکە هەتا نۆکەریی و خیانەت کۆتایی نەیەت، مومکین نییە کە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بخولقێنرێت. لەو چوارچێوەیەشدا تۆڵەیشەهید هەڵمەت، شەهید سینانی سۆر، شەهید سەرحەدڤارتۆ، شەهید ناڤدار سینەگیر، شەهید سەرحەد شەفەق، شەهی شیار فەراشین، شەهید شاهین دیجلە و شەهید دەڤران دەکرێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure