سنور ميديا
148 جار بینراوە 18/7/2019 02:32 PM

نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

جینین هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەسەر رووداوی هێرشە چەکدارییەکەی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "کوشتنی دیپلۆماتکارە تورکییەکە و هاووڵاتیانی مەدەنی لە هێرشە چەکدارییەکەی هەولێردا سەرکۆنە دەکەین و دەبێت دان بەخۆداگرتن هەبێت و هەوڵەکانی دەسەڵات چڕبکرێنەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکە".



باس لەوەشکراوە: کە نابێت هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشە دڕندانەیە بهێنرێتەوە و پێویستە بە توندی سەرکۆنە بکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: کە پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانییەکان دەنێرێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure