يه‌كێتى
380 جار بینراوە 17/7/2019 12:15 PM

شەش مانگە بەرپرسێكی یەكێتیی و سێ كادری ئەو حزبە له‌ئاسايشى پارتى زيندانه‌



سنور ميديا 

ماوەی شەش مانگە بەرپرسێكی سەربازیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سێ كادری ئەو حزبە لە زیندانەكانی ئاسایشی پارتین و هێشتا ئازاد نەكراون.

 

هه‌فته‌نامه‌ى ״ئاژانس״ له‌زارى سەرچاوەیەكی ئاگاداری یەكێتیی ئاشكراى كردوه‌״غانم سەباح نادر، بەرپرسی سەربازیی یەكێتیی، كە شەش مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر كراوە تا ئێستا ئازاد نەكراوە و ڕۆژێك تۆمەتی پەكەكەی دەخەنە پاڵ و ڕۆژێكیش تۆمەتی تیرۆر״.

 

سەرچاوەكەی یەكێـتیی وتیشی: ״جگە لەو بەرپرسە سێ كادری تری یەكێتیی بە ناوەكانی؛ فەتحی عه‌زیز، كەمال عەبدوڵڵا و ڕێباز كەمال، لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستبەسەرن و لەگەڵ ئەوەی كە یەكێتیی لەگەڵ پارتی حكومەتی پێك هێناوە، بەڵام تا ئێستا ئاسایشی پارتی ڕازی نییه‌ ئازادیان بكەن״.

 

حاجی مەسیفی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتیی لە هەولێر بە ״هه‌فته‌نامه‌كه‌ى وتوه‌: ״بڕیارە ئەم حكومەتە هی هەمووان بێت و كەس بە ناحەق لەسەر بیروڕای سیاسیی دەستگیر نەكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكەین كادرەكانی ئێمەش ئازاد بكرێن.״

 

مەسیفی وتیشی: ״بڕیارە نەوەكو تەنیا كادرەكانی ئێمە بەڵكوو كادری هەموو حزب و لایەنەكان ئەوانەی كە بە ناحەق دەستگیر كراون ئازاد بكرێن״.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure