سنور ميديا
662 جار بینراوە 17/7/2019 11:57 AM

"سه‌ركرده‌یه‌كی‌ باڵای‌ په‌كه‌كه‌ شه‌هید بوو"



سنور ميديا 

پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، شه‌هید بوونی‌ سه‌رحه‌د ڤارتۆی‌ سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ په‌كه‌كه‌ و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکه‌ ڕاگه‌یاند.

 

کۆمیتەی پشتیوانیی لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ "شه‌هیدبوونی‌ پێنج گه‌ریلای‌ ڕاگه‌یاند كه‌ یه‌كێكیكیان سه‌رحه‌د ڤارتۆیه‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كه‌جه‌كه‌ بوو تا كۆتایی‌ 2018یش وته‌بێژ بووه‌.

 

ئه‌م كۆمیته‌یه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یام بۆ خانه‌واده‌كانیان ده‌نێرێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ رۆژی‌ 21 ئازار له‌ئه‌نجامی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا له‌هه‌رێمه‌كانی‌ پاراستنی‌ میدیا "شه‌هیدبوون".

 

كۆمیته‌كه‌ ناو نازناوی‌ سه‌رجه‌میانی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌

 

سینانی سور(عەلی ئاکتاش)

سەرحەد ئەمانوس-ڤارتۆ(ئەمروڵاهـ دورسون) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە.

ناڤدار سنگەر(میکایل ئۆزدەمیر).

سەرحەد شەفەک(ڤەهیپ تەکین).

شیار فەرشین(جەلال ئۆزتورک).

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure