گه‌ريلا
1068 جار بینراوە 17/7/2019 01:34 AM

به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی کوژرانی چوار سه‌ربازی توركیا بە دەستی گەریلا



سنور ميديا 

گه‌ریلا تی ڤی گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی كوژرانی چوار سه‌ربازی توركیا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ بۆردومانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌)، كوژراون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە رۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی تەمموزی 2019 رایگه‌یاندبوو: كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌ربه‌یانیی رۆژی دوووشه‌ممه‌ لە دژی سەنگەر و پەناگەكانی سوپای توركیا لە گردی شەهید دەروێش چالاكییەك ئەنجام دراوە.

 

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ هێزەكانیان لە كابینەیەكی سوپای توركیایان لەسەر گردی شه‌هید ده‌روێش داوە و لە ئەنجامدا كابینەكە بەتەواوی تێكشكێنراوە و چوار سەربازی توركیاش كوژراون.

 

ئه‌مڕۆ شێشه‌ممه‌ 16ی ته‌مموزی 2019، گه‌ریلا تی ڤی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا كابینه‌كه‌ تێكشكێنراوه‌.

 

هاوكات ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش بۆردومانی چیای خانتو-یان لەناوچەی سندیان لەسنوری شارۆچكەی زاخۆ كردوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure