سنور ميديا
246 جار بینراوە 16/7/2019 05:39 PM

وردەکاری کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانی بزانە



سنور ميديا

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆشکى سەلام لە بەغدا، بڵاوکردەوە.

 

لەراگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لەکۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆ کرا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمارى عێراق جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەھەموو ھاووڵاتیان.

 

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خواستی حکومەتەکەی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆیەکان بەپێی دەستوور، لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە، دووپات کردۆتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure