سنور ميديا
3134 جار بینراوە 16/7/2019 05:17 PM

قوباد تاڵه‌بانى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و گۆڕانيش بێ ده‌نگه‌



سنور ميديا 

قوباد تاڵه‌بانى سوره‌ له‌سه‌ر دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌نديخان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيش بێ ده‌نگه‌ له‌ بڕيارى دورخستنه‌وه‌ى دڵشاد عومه‌ر له‌ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار به‌ سنور ميديايى وت " قوباد تاڵه‌بانى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه‌ به‌وه‌كاله‌ته‌ كردوه‌ گه‌ر ده‌ست به‌كاربوون بۆ به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌نديخان نه‌كات ئه‌وا جيابوونه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى خۆى بكات .

 

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , تائێستا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هيچ هه‌ڵوێستێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بڕيارى قوباد تاڵه‌بانى له‌ لادانى دڵشاد عومه‌ر نه‌بووه‌ , ته‌نانه‌ت له‌ ڕٍێگه‌ى دوو ئه‌ندامه‌كه‌شى كه‌ له‌ سكرتارێتى يه‌كێتى مامۆستايه‌نه‌ .

 

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت دڵشاد عومه‌ر ئاماده‌ نه‌بوو بڕيارى ده‌ست به‌كاربوون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌نديخان بكات به‌هۆى ئه‌وه‌ بڕيارێكى حزبى يه‌ و قوباد تاڵه‌بانيش وه‌ك تۆڵه‌ سه‌ندنه‌ويه‌ك بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى ناوبراوى دا . 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure