مه‌لا كرێكار
605 جار بینراوە 16/7/2019 01:08 AM

سزايه‌كى قورس به‌سه‌ر مه‌لا كرێكار سه‌پێنرا



سنور ميديا

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگا راگەیاندنەكانی نەرویج بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە دواین دانیشتنی دادگای ئیتاڵیا، هەرچەندە داواكاری گشتی داوایكرد سزای 10 ساڵ بەسەر كرێكاردا بسەپێنرێت، بەڵام دادگا سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی بۆ مەلا كرێكار بەتۆمەتی داڕشتنی پیلانی تیرۆریستی دەركرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەرێكی نەرویجی، برینجار میلینج، پارێزەری مەلا کرێکار رەخنەی لە بڕیارەكەی دادگا گرتوە و بە خەیاڵی و نادادپەروەری و بێمانا وەسفی كردوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە دوای زنجیرەیەک دواخستن، ئەمڕۆ جارێکی دیكە دادگای پێداچونەوەی شاری بولزانۆی ئیتاڵیا، پرۆسەی دادگایکردنی مەلا کرێکاری بەڕێوە بردوە، لە کاتی دادگایکردنەکەدا داواکاری گشتی داوایکرد سزای 10ساڵ زیندانیکردن بسەپێنرێت بەسەر مەلا کرێکاردا، دواتر دادگا بڕیارەکەی بە 12ساڵ زیندانی دەرکرد.

 

برینجار میلینج وتویەتی،"كە دادوەرێك رێگری كردوە لە مەلا كرێكار تا باسی كێشەكەی بۆ دادگا بكات، هەرچەندە پارێزەرێكی ئیتاڵی گرتوە، بەڵام كرێكار نەیتوانیوە پەیوەندی پێوە بكات،"، هەر بە وتەی پارێزەرەكەی رێگە نەدراوە مەلا كرێكار لەكاتی دادگاییكردنەكەی هیچ جۆرە پرسیارێك بكات، تەنانەت كۆمەڵێك بەڵگەی پێبوە تا پێشكەشی دادگای بكات، بەڵام رێگری لێكراوە.

 

هەر بەپێی ماڵپەرە نەرویجیەكە، بە وتەی پارێزەرەکەی كرێكار، دادگای ئیتاڵیا، لەكاتی دادگاییکردنەکەی مەلا کرێکاردا، پێنج كەسی دیكەی تۆمەتباركردوە بەڵام ئاماژە بە وردەكارییەكانی ئەو تۆمەتبارانە نەدراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure