سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
242 جار بینراوە 15/7/2019 04:03 PM

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دیاریكرا



سنور ميديا 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌وزی هه‌ریری، كوڕی فرانسۆ هه‌ریری، سه‌كرده‌ی كۆچكردوی حزبه‌كه‌ی كرده‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی هەرێمی، فەوزی هەریری، وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشانکرد.

 

دوای دەرکردنی فەرمانە هەرێمییەکەش، ئه‌مڕۆ دووشەممە 15ی ته‌مموزی 2019، فه‌وزی هه‌ره‌یری بەشداریی له‌ كۆبونەوەی ئەنوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرد.



فەوزی هەریری، لەدایکبووی ساڵی 1958ه‌ کوڕی فەرەنسۆ هەریری، سەرکردەی كۆچكردوی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و پێنج زمان ده‌زانێت و خاوه‌نی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی به‌ریتانیایه‌ لە ئه‌ندازیاریی کارەبادا و ماوەی زیاتر لە 20 ساڵیش لە لەندەن ژیاوە.

 

 

فه‌وزی هه‌ریری و یەکێک بووە لە دیپلۆماتکاره‌كانی عیراق و لە ساڵی 2003 تا2005 بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بووە، له‌ ساڵی 2006 تا 2010ش وەزیری پیشەسازیی عیراق بووە و بە پلەی بەڕێوەبەر لە کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا کاری کردووە، لەوانە هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا (British Airways).

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure