شهرڤانان |
173 جار بینراوە |
14/7/2019 09:04 PM |
|
شەڕڤانان کوشتنی وەزیری نەوتی داعش-یان راگەیاند
سنور ميديا
ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بوە لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە سوریا بکوژن.
ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامیانداوە توانیویانە (پابت صبحی فهد الاحمد) وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بو لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی سور بکوژن".
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەکی پێشکەوتو لە ماڵی سەرکردە کوژراوەکەی داعش دۆزراوەتەوە.
ھەدەسە دەشڵێت، ھێزەکانیان توانیویانە مینێک پوچەڵ بکەنەوە کە لە گوندی ئەبو حەمام لە دێرەزور لە لایەن تیرۆرستەکانی داعش چێنراوە.
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێکهێنەری سەرەکیەتی سەرەتایی ئەمساڵ توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی چەکدارانی داعش لە سوریا بهێنن و دواین ناوچەی ئەو رێکخراوە کە باغۆز بو کۆنتڕۆڵیانکرد.