سنور ميديا
2256 جار بینراوە 14/7/2019 07:35 PM

به‌ڵگه‌ : فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌ى به‌رپرسانى حكومه‌ته‌ى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕايده‌گه‌يه‌نێت " به‌به‌ڵگه‌وه‌ به‌ناوى سوریاوه‌ شت و مه‌ك ئاودیوى هه‌رێم ده‌كرێت، ( قاچاغ به‌ یاسا)"


دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسيۆنى گۆڕان له‌ ڕاگه‌يه‌نراوێكدا ئاشكراى كردوه‌ " له‌ دواى ئه‌وه‌ى ته‌عریفه‌ى گومرگى یه‌ك خرایه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتى هاتن و قه‌ده‌غه‌كردنى كاڵا و شتومه‌ك و خواردن و ....هتد كه‌وته‌ ده‌ست به‌غداد، له‌ ئێستادا چه‌ندین شت هێنانى قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى حكومه‌ت به‌ناوى سوریاوه‌ به‌رده‌وامن له‌ هێنانى ئه‌و شتومه‌كانه‌ بۆ ناو هه‌رێم تا له‌ ڕوى یاساییه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى لێپرسینه‌وه‌ى به‌غداد نه‌بن"

 

ده‌شڵێت " به‌م ڕێگا قاچاغه‌ یاساییه‌ش، نزیكه‌ى 1 ملیۆن و 400 هه‌زار كارتۆن هێلكه‌ له‌ خاڵى گومرگى ئیبراهیم خه‌ڵیل و 300 هه‌زار كارتۆن هێلكه‌ش له‌خاڵى گومرگى باشماخه‌وه‌ ڕێگه‌ى پێدراوه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل و چه‌كدارى به‌رپرسان به‌ تۆپزى ب دوگى حه‌یوان و خورما و ئۆتۆمبێل و جگه‌ره‌ و جگه‌ر، چه‌ندین جۆر شتومه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو به‌ناو ده‌روازه‌كاندا دێنن و ده‌به‌ن".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ كۆتايدا ده‌ڵێت " ئه‌ركى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و یه‌كه‌ى ئیدارى و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌، ئه‌م كارانه‌ ڕاگرن...."

5434161472019_154.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure