سنور ميديا
254 جار بینراوە 14/7/2019 01:03 PM

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو ژنە دەرچوو کە لەخۆپیشاندانەکەی كەركوك دەیوت "سەدامیم"



سنور ميديا 

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو ژنە دەرچووە کە لەناو خۆپیشاندانەی رۆژی پێنج‌شەممەی کەرکوک دژی پارێزگاری کورد وتبوی "ئێمە سەدامین".

 

ئەمرۆ یەک‌شەممە ماڵپەری ئەفکار حوڕەی عیراقی بڵاویکردووەتەوە "فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو ژنە بەرەگەز عەرەبە دەرچوە کە ناوی "رەنا حەمید"ە ئەویش بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی قەدەغە و پیاهەڵدان بە سەدام حسێنی دیکتاتۆردا لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی دژ بە دیاریكردنی پارێزگاریكی كورد بۆ شارەكە".

 

ماڵپەرەکە ئەوەشی وتوە "لە ئێستادا بڕیارەکە لەلایەن دادوەرەوە دەرکراوە و هێزە ئەمنییەکانیان لەگەراندان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنە".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنج‌شەممە ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب لە کەرکوک خۆپیشاندیان کرد دژی دیارکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە و لە گرتە ڤیدیۆیەکیشدا رەنا حەمید دەركەوتو و دەیوت "ئێمە سەدامین و ئێمە بەعسین و کەرکوک بۆ عەرەبی سوننە دەبێت".

 

بەپێ ی زانیارییەکانیش ئەو ژنە خەڵكی رەسەنی كەركوك نییە ، بەڵكو لەشاری روممادی ناوەندی پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراقە و هەروەها سەرۆکی رێکخراوی احباب روحە.

 

لەساڵی ٢٠١٦ەوە یاسای قەدەغەكردنی حیزبی بەعس دەرچوە و بەپێی یاساکە "هەر كەسێك لایەنگیری بۆ حیزبی بەعسی قەدەغەكراو پیشان بدات، یان برەو بە بیروبۆچوونەكانی بدات بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان یان هەوڵ بدات خەڵك بۆ لایەنگری ئەو حیزبە قەدەغەكراوە رابكێشێ ، ئەوە سزا دەدرێت بە ماوەیەك كە لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure