سێكس |
880 جار بینراوە |
13/7/2019 03:38 PM |
|
باشترین خۆراك دوای سێكس
سنور ميديا
سێكس چالاكییه‌كی جه‌سته‌ییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ش وزه‌یه‌ك سه‌رف بكات. دوای ئه‌و چالاكییه، له‌ش پێویستی به خواردنه بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی نوێ به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام ئایا باشترین خۆراك له‌دوای سێكس چ خۆراكێكه؟
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه باشترین خۆراك له‌دوای سێكس بریتییه له پیتزا.
لێكۆڵینه‌وه‌كه رای 2 هه‌زار گه‌نجی وه‌رگرتووه كه له‌ڕووی سێكسییه‌وه چالاكن. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه حه‌زیان كردووه دوای سێكس خۆراك بخۆن و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان به خواردنی پیتزا بووه له‌دوای سێكس. هه‌ندێكی تر حه‌زیان له خواردنی تاكۆ، یان دۆندرمه بووه. به‌ڵام كه‌مترین كه‌س حه‌زیان كردووه له‌دوای سێكس خۆراكی ته‌ندروستی وه‌ك زه‌ڵاته بخۆن.
لێكۆڵه‌ره‌كان پێیان وایه هۆكاری هه‌ڵبژاردنی پیتزا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پیتزا خۆراكێكی به‌ربڵاوه و زۆر كه‌س حه‌زی لێیه‌تی، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و گه‌نجانه حه‌ز بكه‌ن ئه‌و خۆراكه بخۆن كه هاوبهشهكانیشیان حه‌زیان لێیه. ئه‌م حه‌زه هاوبه‌شه له پیتزا و هه‌ڵبژاردنی پیتزا بۆ دوای سێكس ده‌ریده‌خات كه سێكس په‌یوه‌ندیی نێوان هاوبه‌شه‌كان توندتر ده‌كات و كه‌سه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن دوای سێكسیش بایه‌خ به حه‌زی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بده‌ن و پێكه‌وه كاته‌كه‌یان به‌سه‌ر ببه‌ن.