سنور ميديا
3244 جار بینراوە 11/7/2019 04:26 PM

وێنه‌ : سنور ميديا ئه‌و نووسراوه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ دڵشاد عومه‌رى پێ سزا دراوه‌ به‌بڕيارى قوباد تاڵه‌بانى



سنور ميديا 

له‌ نووسراوێكدا كه‌ تايبه‌ت ده‌ست سنور ميديا كه‌توه‌ , هاتووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه‌ ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى كردوه‌ , ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ گۆڕينى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌نديخان هيچ فه‌رمانێكى كارگێرى و پاڵپشتى نيه‌.

 

دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى له‌كارخراوه‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى ,نووسراوێكى ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى كردوه‌ , و تێدا هاتووه‌ بێ بوونى فه‌رمانى كارگێرى و به‌فه‌رمانى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى يه‌كێتى و كۆميته‌ى ڕێكخستنى 2ى ده‌ربه‌نديخان كه‌هه‌ڵساون به‌ئه‌نجامدانى كارى ده‌ستبه‌كاربوونى " هاوار حه‌ميد مه‌جيد " به‌به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌نديخان له‌ڕۆژى يه‌كشه‌مه‌وه‌ له‌شوێنى " شاهۆ احمد حسن " كه‌به‌ڕێوه‌به‌رى به‌وه‌كاله‌تى په‌روره‌ده‌ى ده‌ربه‌نديخانه‌ "

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاگادارتان ئه‌كه‌ين بفه‌رموون به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى دام و ده‌زگاكانى پارێزگارى سلێمانى كه‌ نووسراوى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌نديخان " به‌واژووى "هاوار حميد حسن" وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر هيچ پاڵپشتيه‌كى نيه‌ " .

 

له‌پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ى دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه‌ پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان , قوباد تاڵه‌بانى وه‌ك سزايه‌ك هه‌ڵساوه‌ به‌لابردنى ناوبراو له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌وه‌ىسه‌رچاوه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان . 

 

 

3424131172019_147.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure