ئاسايش
107 جار بینراوە 10/7/2019 04:07 PM

چالاكيه‌كانى ئاسايشى شاره‌زوور ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

ئاسايشى شاره‌زوور له‌ ڕاگه‌يه‌نراوێكدا ده‌ست گیر كردنی 23 بیست و سێ تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌يه‌نن , و دڵنيايى ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتيان كه‌ هه‌میشه‌ هێزه‌كانمان به‌ چاوكراوه‌ی له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو دیارده‌ دزێو نه‌خوازراوه‌كان به‌هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی سنوره‌كه‌مان.

 

له‌و ڕاگه‌يه‌نراوى به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاسايشى شاره‌زوور كه‌ كۆپيه‌كى بۆ "سنور ميديا" نێردراوه‌ هاتووه‌ , به‌ پشودرێژی و چاوكراوه‌ی هێزه‌كانمان بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنی دیارده‌ی كیشان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ، به‌ هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی و بنكه‌كانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و هاوڵاتیانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان هێزه‌كانمان به‌ فه‌رمانی به‌ڕیزدادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و په‌پێی مادده‌ی (14ی مخدرات) توانیویانه‌ له‌ كات و به‌رواری جیاجیادا له‌ ماوه‌ی دوومانگی ڕابردوودا واته‌ له‌ مانگی (پێنجی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی حه‌وت ) (23)بیست و سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕوو به‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه ، كه‌ سه‌رجه‌می تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن وه‌ سه‌رجه‌میشیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن . به‌جۆرێكیش ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (15 بۆ 31)ساڵدایه‌ ، هاوكات ‌له‌كاتی ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تباره‌كانیشدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌ب و كه‌ره‌سته‌ی به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ،لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش له‌ تۆمه‌تباران به‌رده‌وامه‌ .

 

له‌ كۆتايشدا هاتووه‌ " هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هێزه‌كانمان به‌ چاوكراوه‌ی له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو دیارده‌ دزێو نه‌خوازراوه‌كان به‌هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی سنوره‌كه‌مان." 

 

Displaying 64821925_913803305628517_3026241438594629632_n.jpg

 

Displaying DSC_0239.JPG

Displaying DSC_0246.JPG

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure